پێش كلاسیكۆ: بەرشەلۆنەو ریال مەدرید بردنەوەیان تۆماركرد

پێش كلاسیكۆ: بەرشەلۆنەو ریال مەدرید بردنەوەیان تۆماركرد
گوڵان/س.م

هه‌ردویانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ و رِیاڵ مه‌درید توانیان درێژه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بده‌ن له‌ خولى ئیسپانى و سێ خاڵ پێش رِبوبه‌رِوى بونه‌وه‌یان به‌ده‌ستبهێنن.

یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ توانى به‌ دوو گۆڵى لیۆنێل میسی و گۆڵێكى تیاگۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ى ئه‌لمێریا تۆمار بكات به‌رامبه‌ر به‌تاكه‌ گۆڵێك.

له‌یاریه‌كى تردا یانه‌ى رِیاڵ مه‌درید توانى به‌ئه‌نجامى سێ گۆڵى خاوێن له‌یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ بلباو بباته‌وه‌، گۆڵه‌كانى رِیاڵ مه‌درید له‌لایه‌ن كاكا دوو گۆڵ و كریستیانۆ تۆماركران.
Top