له ناحییه‌ى داره‌شه‌كران، پاڵه‌وانه‌تى باله‌و تۆپى پێی بچووكراوه‌ى قوتابخانه‌كان كۆتایى هات
پاڵه‌وانییه‌تى قوتابخانه‌كانى سنورى قوتابخانه‌كانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،بۆقوتابخانه‌كانى ناوچه‌ى ناحییه‌ى داره‌شه‌كران وناوچه‌ى زراره‌تى كۆتایى هات.
له درێژه‌ى كار‌و چالاكیه‌كانى به‌شى چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى سه‌ربه‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،به‌مه‌به‌ستى گرنگى دانى زیاتر بوارى وه‌رزشى له سنورى په‌روه‌ده‌كه،بۆماوه‌ى 15چه‌ند خولێكى تۆپى پىَ بچووكراوه وتۆپى باڵه‌ى بۆ قوتابخانه‌كانى سنورى په‌روه‌ركه له ناوچه‌ى زراره‌تى و ناحیه‌ى داره‌شه‌كران كردوه ،كه زیاتر له 40قوتابخانه‌ى بنه‌رِه‌تى وئاماده‌یى تێدابه‌شداربوون ،دواى ئه‌وى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارییه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌قوتابخانه بنه‌رِه‌تیه‌كان وئاماده‌ییه‌كان گه‌یشته یارى كۆتایى خوله‌كان، به ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك له مامۆستابه‌كركه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات وكه‌ریم مه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌رى ناحییه‌ى داره‌شه‌كران وبه‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى داره‌شه‌كران چه‌ندین پسپۆرى په‌روه‌رده‌یى وبه‌رپرسانى حزبى و حكومى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشى كۆتایى هات ،به یارییه‌كانى تۆپى باله وتۆپى پىَ بچوك كرا‌و ،له یارى كۆتایى تۆپى باله‌ى قوتابخانه بنه‌رِتیه‌كان قوتابخانه‌ى باوه‌خه‌لاَن له وقوتابخانه‌ى وسومه‌رییانى برده‌وه به‌ئه‌نجامى (2-0) گێم ،بووه پاڵه‌وانى قوتابخانه‌كانى سنورى ناحییه‌ى داره‌شه‌كران،له یارى تۆپى پىَ بچووكراوه‌ى قوتابخانه‌ى بنه‌رِتیه‌كان قوتابخانه‌ى جه‌رگه زه‌وى له قوتابخانه‌ى داره‌شه‌كرانى برده‌وه به ئه‌نجامى (3-0)گۆڵ،بووه پاڵه‌وانى قوتابخانه بنه‌رِه‌تیه‌كان ،له ئاستى قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانیش ،ئاماده‌یى باوه‌خه‌لاَن له ئاماده‌یى ئارمانى برده‌وه به‌ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ،له سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش یاریزانانى قوتابخانه‌كان ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و بوونه‌جێگاى دڵخۆشى ئاماده‌بووان،له‌باره‌ى خوله‌كه‌ش مامۆستا حه‌كیم كانه‌بى به‌رپرسى چالاَكى وه‌رزشى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ئه‌وه‌ى راگه‌یاند وتى "ئێمه له‌درێژه‌ى كار‌و چالاَكیه‌كانمان وه‌كو پرۆگرامى ساَلانمان ئه‌و خوله بۆتیپه‌كانى سنورى ناحییه‌ى داره‌شه‌كران وناوچه‌ى زراره‌تى بوو ،خوله‌كه‌ش به‌رێك وپێكى ئه‌نجامدرا ،زۆر به‌سه‌ركه‌وتویى ،سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌باتیش ده‌كه‌ین ،كه زۆر هاوكارى كردوین له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكى خوله‌كه تاكو كۆتایى خوله‌كه،شایه‌نى باسه له كۆتایى خه‌لاَت ودیارى به‌سه‌رتیپه سه‌ركه‌وتوه‌كان دابه‌شكرا.