خولى كوردستان هه‌ندرێن به‌رده‌وامه‌ له‌ پێش رِه‌وى

خولى كوردستان هه‌ندرێن به‌رده‌وامه‌ له‌ پێش رِه‌وى
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان یانه‌ى هه‌ندرێن گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد.

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ،یانه‌ى هه‌ندرێن پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى یانه‌كانى كوردستانى قایمتر كرد،كاتێك له‌دره‌وه‌ى یاریگاى خۆى له‌ یانه‌ى سه‌وره‌ى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ،یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى تووشى دۆرِانێكى چاوه‌روان نه‌كراو بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ى سلێمانى به‌گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ى دۆرِاند،هه‌ولێریش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئارارات به‌ گۆلێك یه‌كسانبوو.ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یانه‌كانى تره‌.
كه‌ركوك -نه‌ورۆز(1-1)
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر-سلێمانى(0-1)
سه‌وره‌-هه‌ندرێن(0-2)
زاخۆ-بروسك(0-3)
هه‌ولێر-ئارارات(1-1)
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى-دهۆك(2-0)
پێرس-سیروانى نوىَ(0-0)

ریزبه‌ندى یانه‌كان
1-هه‌ندرێن43
2- پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر40خاڵ
3-هه‌ولێر39
4-ئارارات 36
5- پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى36
-6 بروسك 29
7-كه‌ركوك28
Top