له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، هه‌ولێر له‌ شورته‌ى برده‌وه‌

له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، هه‌ولێر له‌ شورته‌ى برده‌وه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ،یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ یانه‌ى شورته‌ى برده‌وه‌.

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى رۆژى چوارشه‌مه‌ له‌سه‌ر یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ هانده‌رانى وه‌رزشى ،هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرشورته‌ له‌كه‌شێكى باراناویدا به‌یه‌ك گه‌یشتن .له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى یارییه‌كه‌ به‌لێنى سه‌ركه‌وتنیان به‌ هانده‌رانى یانه‌كه‌ دابوو ،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر له‌هه‌ردوو گێمى یارییه‌كه‌دا ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كردو توانیان یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ بباته‌وه‌ ،گۆله‌كانى هه‌ولێر یاریزانان مسته‌فائه‌حمه‌د ولوئه‌ى سه‌لاَح تۆماریان كردو به‌ ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر كۆى خاڵه‌كانى بۆ35خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ هه‌ر له‌ پێشه‌نگى كۆمه‌له‌كه‌ى مایه‌وه‌ .
Top