كچان وكورِانى برایه‌تى له‌ نه‌جه‌ف ناوى هه‌ولێریان به‌رزكرده‌وه‌

كچان وكورِانى برایه‌تى له‌ نه‌جه‌ف ناوى هه‌ولێریان به‌رزكرده‌وه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى

هه‌ردوو تیپى پاسكیلسوارى كچان وكورِانى یانه‌ى برایه‌تى شارى هه‌ولێر ،له‌ شارى نه‌جه‌ف بوونه‌ پاڵه‌وانى پاڵه‌وانیه‌تى پاسكیل سوارى یانه‌كانى عێراق.

له‌ شارى نه‌جه‌ف به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كێتى پاسكیل سوارى عێراقى ،پاڵه‌وانییه‌تى پاسكیل سوارى یانه‌كانى عێراقى ،بۆهه‌ردوو ئاستى كورِان كچان له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كانى عێراق ئه‌نجامدرا وتیپى تازه‌ پێگه‌یشتوان ولاوان و كچانى یانه‌ى برایه‌تى توانیان ببنه‌ پاڵه‌وانى عێراق ،له‌ ئاستى كورِان 27یانه‌ به‌شداریان كردبوو ،له‌ ئاستى كچانیش 7یانه‌ به‌شدارى كردبوو ،له‌ باره‌ى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامێكى شایسته‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق سه‌میر سه‌دیق رِاهێنه‌رى پاسكیل سوارانى یانه‌ى برایه‌تى له‌ شارى نه‌جه‌ف به‌ تایبه‌ت به‌ هه‌واڵ سپۆرتى راگه‌یاند وتى "ئێمه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى به‌شداریكردنمان له‌م خوله‌ به‌هیواى ئه‌وه‌ هاتبووین بۆئه‌وه‌ى ببینه‌ پاڵه‌وانى یانه‌كانى عێراقى ،بۆیه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر بوو له‌ خۆئاماده‌كردن بووین ،بۆیه‌ یاریزانانى یانه‌كه‌شمان خۆئاماده‌كارى باشیان كردبوو ،توانیان نازناوه‌كه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ شارى هه‌ولێر ،له‌ ئاستى یاریزانه‌كانیش زۆر رِازین توانین ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ وه‌رزشیه‌ گه‌وره‌یه‌ تۆماربكه‌ن .ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى تیپه‌كانه‌ .
كچان35كم
1-یانه‌ى برایه‌تى
2-یانه‌ى نه‌ورۆز
3-یانه‌ى فه‌تاتى به‌غدا
تازه‌ پێگه‌یشتوان كورِان 30كم
1-یانه‌ى برایه‌تى
2-یانه‌ى نه‌ورۆز
3-یانه‌ى هه‌ولێر
لاوان كورِان55كم
1-یانه‌ى برایه‌تى
2-یانه‌ى هه‌ولێر
3-یانه‌ى سۆلاڤ
Top