پێنج شه‌ممه یارییه‌كانی كۆتایی جامی كۆكاكۆلا به‌رِێوه‌ده‌چێت
وابرٍیاره‌ئه‌مرۆپێنج شه‌ممه رێككه‌وتی 7/4/2011 له هۆڵی كۆلێزی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له شاری هه‌ولێر هه‌ردوو یاری كۆتایی جامی كۆكاكۆلا بۆ كۆی (360) خوێندنگا‌و قوتابخانه سه‌ره‌تایی وبنه‌ره‌تیه‌كانی هه‌ر چوار پارێزاگاكه‌ی كوردستان به‌رێوه بچێت.
له‌م باره‌یه به‌رێز (محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌حمه‌د) سه‌رپه‌رشتیاری بازارگێری (كۆكاكۆلا) وتی: بێگومان زیاتر له سێ مانگه ئێمه سه‌رقاڵی به‌رێوه بردنی جامی كۆكاكۆلای كوردستانین ئه‌م جامه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی كۆكاكۆلایه وبه‌هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چالاكی وه‌رزش وهونه‌ر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزشی و دێده‌وانیه كه به‌راستی هاوكاری زۆرباشیان كردین وسوپاسیان ده‌كه‌ین ،هه‌روه‌ها ئه‌م جامه به‌سه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی كوردستان دابه‌ش بووه كه له هه‌ولێر و سلێمانی ودهۆك (100) خوێندنگا و قوتابخانه وه له كه‌ركوك(20) وله گه‌رمیانیش(40)، یاریه‌كانی كۆتایش سه‌عات 9،30 یاری قوتابخانه سه‌رتاییه‌كان به‌رێوه ده‌چێت ویاری خوێندنگاكانی بنه‌ره‌تیه‌كان سه‌عات 10،30 به‌یانی به‌رێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ها وتی: بێگومان راگه‌یاندنی وه‌رزشی رۆڵێكی گرنگی له جامی كۆكاكۆلای كوردستان هه‌بووه و وه ئێمه له یاری كۆتایی به‌هاو گه‌وره‌یی رۆڵی راگه‌یاندن به‌رز ده‌نرخێنین و هه‌م له رووی بروانامه‌ی كۆكاكۆلای جیهانی وهه‌م له رووی رێزگرتن له پیشه‌كه‌یان ئێمه له‌م په‌یامه گه‌یشتووین و هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م پرۆزه‌یه پێنج ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و وه ئه‌مه یه‌كه‌م پرۆزه‌یه له رۆزهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه ئێمه له رێگای كۆمپانیای كۆكاكۆلا زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ین بتوانین له ئاینده پرۆزه‌كه‌مان زیاتر وباشتر فراوان وگه‌وه‌ره‌تر بكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی خوێندكاران وقوتابیانی ئازیز.