له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ یاریزانانی یانه‌ى وه‌رزشی ئالاَ، سه‌فین دزه‌یی: وه‌رزش پێناسه‌ى گه‌لانه
سه‌فین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، چاوی كه‌وت به‌شاندێكی ده‌سته‌ى كارگێرِى و یاریزانانی تیپی كچانی گۆرِه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ى وه‌رزشی ئالاَ..
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا شاندی یانه‌ى ئالاَ ده‌ستخۆشیان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم كرد كه له روانگه‌ى سیستمی نوێی په‌روه‌رده بایه‌خێكی به‌رچاو به لایه‌نی په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان ده‌دات و ئه‌م وانه‌یه له بازنه‌ی فه‌رامۆشی دوورخراوه‌ته‌وه..
هه‌روه‌ها شاندی یانه‌ى ئالاَ گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانى تیپی كچانی گۆرِه‌پان و مه‌یدانیان خسته‌رِوو كه به‌م دواییه له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق له پاڵه‌وانێتی به‌غدا دا توانیویانه جامی پاڵه‌وانێتی گۆرِه‌پان و مه‌یدان ببه‌نه‌وه‌و پله‌ى یه‌كه‌م وه‌ده‌ست بهێنن و ئالاَی كوردستان له گۆرِه‌پانی یاریگه‌ى به‌غداد بشه‌كێته‌وه..
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌فین دزه‌یی وێرِای به‌رزنرخاندنی ئه‌م ده‌ستكه‌وته گرنگه‌ی یانه‌ى وه‌رزشی ئالاَ دووپاتی كرده‌وه ئه‌مرِۆ وه‌رزش پێناسه‌ى گه‌لانه‌و ئێمه‌ش له روانگه‌ى سیستمی نوێی خوێندن بایه‌خێكی به‌چاو به په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ده‌ده‌ین..
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده پاڵپشتى و هاوكارى كۆمپانیاكانى كه‌رتی تایبه‌تی به پێویستزانى بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ره‌وشی وه‌رزشی له هه‌رێمی كوردستاندا..