نیمار یانه‌كانى رِیاڵ و به‌رشه‌لۆنه و چێڵسی بێ هیواكرد
یاریزانى لاوى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و یانه‌ى سانتۆس "نیمار" مانه‌وه‌ى خۆى له یانه‌كه‌ى دوپات كرده‌وه، و رِهتى كرده‌وه په‌یوه‌ندى به‌هیچ یانه‌یه‌كى تر بكات.
نیمارى 19 ساڵ به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى پێشكه‌شی ده‌كات سه‌رنجى یانهبههێزهكانى ئه‌وروپاى بۆخۆى رِاكێشاوه و هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى رِیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه و چێڵسی و یۆڤانتوس له‌هه‌وڵى په‌لكێشكردنى ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌كانیان.
له‌لێدوانێكیدا نیمار مانه‌وه‌ى خۆی له یانه‌ى سانتۆس دوپات كرده‌وه و دڵخۆشی خۆى دهربرِى به یاری كردنى له‌یانه‌كه‌یدا.