هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا به‌ژدارى جامى كوبا ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
برِیاره پاڵه‌وانى جیهان و ئه‌وروپا، هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا، له‌جامى كوبا ئه‌مه‌ریكا وه‌ك میوان به‌ژدارى بكات.
دواى ئه‌وه‌ى برِیاربو هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن وه‌ك میوانى شه‌ره‌ف به‌ژدارى له یاریه‌كانى جامى كوبا ئه‌مه‌ریكا بكات به‌ڵام به‌هۆى رِوداوه سروشتیه‌كان كه‌له‌و وڵاته‌دا رِویدا كشانه‌وه‌ى خۆیان رِاگهیاند، یه‌كێتى تۆپی پێى ئه‌رجه‌نتین بانگێشتى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیاى كردوه بۆ به‌ژدارى كردن له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه.
برِیاره له‌مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ یاریه‌كانى جامى كوبا ئه‌مه‌ریكا له وڵاتى ئه‌رجه‌نتین بهرِێوهبچێت.