هه‌ولێر .... جامى كۆكا كۆلا بۆ تۆپى پێى قوتابخانه‌كانى هه‌رێم ده‌ستى پێكرد
به‌سه‌رپه‌رشتى بهرِێوهبهرایهتى چالاكى وه‌رزش و دیده‌وانى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و به به‌شدارى په‌روه‌رده‌كانى (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانى، گه‌رمیان، خوێندنى كوردى له كه‌ركوك) جامى كۆكا كۆلا بۆ تۆپى پێى فوتساڵی قوتابخانه بنهرِهتییه سه‌ركه‌وتووه‌كانى په‌روه‌رده‌كانى به‌شداربوو بۆ قۆناغی پاڵه‌وانێتی جامه‌كه له هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد..
له‌یارییه‌كانى قۆناغى (4،5،6)ى بنهرِهتى ئه‌نجامه‌كان به‌مشێوه‌یه بوو:
په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به (8) گۆڵ به‌رامبه‌ر به (0) له په‌روه‌رده‌ى دهۆك
په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به ئه‌نجامى (4) به‌رامبه‌ر به (0) له په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان
له‌قۆناغى (7،8،9)ى بنهرِهتیش به‌مشێوه‌یه بوو :
په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به (5) گۆڵ به‌رامبه‌ر به (1) گۆڵ له په‌روه‌رده‌ى سلێمانى برده‌وه.
په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوكیش به لێدانى سزاى یه‌كلاكه‌ره‌وه به ئه‌نجانى (9) گۆڵ به‌رامبه‌ر به (7) گۆڵ له په‌روه‌رده‌ى دهۆكى برده‌وه.
جێى باسه یاریه‌كان له یاریگه‌ى داخراوى فره‌نسۆ هه‌ریرى له هه‌ولێر بهرِێوهدهچێت... سپۆنسه‌رى سه‌ره‌كی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش كۆمپانیای كۆكا كۆلایه..