له خولى بژارده‌ى عێراقى زاخۆ دووخاڵى له‌ده‌ستدا
له میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى،یانه‌ى زاخۆ له‌سه‌ر یاریگاى خۆى نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن تۆماربكات.
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ،یانه‌ى زاخۆوموسڵ له‌سه‌ر یاریگاى بارزان به‌یه‌گ كه‌یشتن ،له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه له كه‌ش و هه‌وایه‌كى ناهه‌مواردا به‌یه‌گ كه‌یشتن،یانه‌ى زاخۆ نه‌یتوانى درێژه به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى بدات ،ئهنجارهش به‌یه‌كسان بوون له یاریگاى هاتنه ده‌ره‌وه ،دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین هێرش بۆسه‌ر گۆڵى یه‌كترى سه‌ر ئه‌نجام هه‌ردوو یانه به گۆلێك یه‌كسان بوون ،گۆڵى زاخۆ یاریزان موساستار تۆمارى كرد.یانه‌ى زاخۆش بووه پله‌ى سىَ یه‌م.