یۆڤانتوس له‌هه‌وڵى هێنانى ڤان گاله‌

یۆڤانتوس له‌هه‌وڵى هێنانى ڤان گاله‌
یانه‌ى یۆڤانتوسى ئیتاڵى هه‌وڵه‌كانى چرِ كردۆته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى په‌لكێش كردنى رِاهێنه‌رى ئێستاى یانه‌ى بایه‌رمیونخ "لویس ڤان گال" بۆ رِیزه‌كانى.

یانه‌ى بایه‌رمیونخ بۆندى رِاهێنه‌ر ڤان گالى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ به‌هۆى به‌ده‌ستنه‌هێنانى هیچ نازناوێك بۆیانه‌كه‌یان له‌م وه‌رزه‌دا، و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ى یۆڤانتوس ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌ و ئه‌و رِاهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندیه‌ بباته‌ رِیزه‌كانیه‌وه‌، به‌هۆى ئه‌و ئاسته‌ خراپه‌ى ئه‌مساڵ یانه‌كه‌ى پێشكه‌شی ده‌كات له‌گه‌ڵ رِاهێنه‌ر "دێل نێری".
Top