به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ڤێستیڤاڵ، په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و مامۆستایانى وه‌رزشى كۆبونه‌وه
به‌شى چالاَكى وه‌رزشى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات كۆبونه‌وه‌ى گشتى مامۆستایانى وه‌رزشى سنورى په‌روه‌رده‌كه‌ى ئه‌نجامدا.
به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ڤێستیڤاڵى سالاَنهى قوتابخانه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،رۆژى شه‌مه له هۆڵى چالاَكى قوتابخانه‌كان له قه‌زاى خه‌بات به ئاماده‌بوونى مامۆستا به‌كركه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات وسه‌رپه‌رشتیارانى پسپۆرى په‌روه‌رده‌یى وژماره‌یه‌كى زۆرى مامۆستایانى وه‌رزشى سنورى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،كۆبونه‌وه‌كه ده‌ستى پىَ كرد.سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌ش مامۆستا به‌كر كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده وته‌یه‌كى پێشكه‌شى مامۆستایانى ئاماده‌بوو كرد‌و باسى گرنگى وانه‌ى وه‌رزشى كرد‌و ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه‌وا كه‌مته‌رخه‌مى نه‌كردن له وانه‌ى وه‌رزشى كارێكى شارستانیه خزمه‌تێكه به قوتابیان وتیشى وانه‌ى وه‌رزشى هیچى له وانه‌كانى تر كه‌متر نیه ،بۆیه ده‌بێت هه‌موو مامۆستایه‌ك وه‌كو مامۆستاى وانه‌كانى تر ئه‌و وانه‌یش پشتگوىَ نه‌كه‌ن .وتیشى من به‌هه‌موو جۆرێك پشتگیرى به‌شى وه‌رزشى ده‌كه‌م .دواتریش سه‌رپه‌رشتیارانى پسپۆرى وه‌رزشى چه‌ند رێنمایهكیان بۆمامۆستایانى وه‌رزشى باس كرد سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى ڤێستیڤاڵى سالاَنهى قوتابخانه‌كانى سنوره‌كه،دواتریش مامۆستایانى وه‌رزشى سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان بۆپسپۆران به لێژنه‌ى ئاماده‌كارى داوئهوانیش به شێوازێكى پوخت بابه‌ته‌كانیان شى كرده‌وه.