تیپه‌كانى یانه‌ی ئافره‌تانى هه‌ولێر، یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانیان له‌تاران ئه‌نجامدا

تیپه‌كانى یانه‌ی ئافره‌تانى هه‌ولێر، یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانیان له‌تاران ئه‌نجامدا
گولاَن:كارزان كانه‌بى
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى (27/3/2011) وه‌فدی تیپه‌كانى تۆپى ده‌ست و فوتساڵى كچانى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر كه‌ له‌ (42) كه‌س پێكهاتبوون، به‌ره‌و تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌رِێكه‌وتن، سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى (28/3) وه‌فده‌كه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆیان و سه‌عات (12)ى نیوه‌رِۆ یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانیان ده‌ستپێكرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ خاتوو كافیه‌ ره‌ئووف سدیق سه‌رۆكى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر وتى: ئێمه‌ وه‌ك یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ له‌گه‌لڕ چه‌ند یانه‌یه‌كى ئێران و ئه‌نجامدانى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان بۆ یاریزانه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌ركى كۆمپانیاى پارسیان سه‌ردانى ئێرانمان كرد، برِیاره‌ (3) یاری له‌تۆپى ده‌ست و (3) یاری فوتسالڕ ئه‌نجامبده‌ین، وه‌فده‌كه‌ش له‌ (35) یاریزان و چه‌ند راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی پێكهاتووین.

سه‌رۆكى یانه‌ى ناوبراو زیاتر دواو وتى: ئه‌وه‌ى جێى داخه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ راهێنه‌ره‌كانمان پیاون و ناهێڵن بێنه‌ شوێنى مه‌شقى كچان، ئه‌مه‌ش گرفتێكى گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ ته‌نیا راهێنه‌ره‌كان له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادارن له‌چۆنێتى ته‌كنیك و تاكتیكى یاریزانه‌كان و دارِشتنى ئه‌و به‌رنامانه‌ى كه‌ له‌كاتى یاریكردندا دایانرِشتووه‌ بۆ یاریزانه‌كان، تائێستا ره‌زامه‌ند نه‌بوون له‌سه‌ر هاتنه‌ ژووره‌وه‌ى راهێنه‌ره‌كان و هه‌ولڕ ده‌ده‌ین بتوانین بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كان ئه‌وانیش بێنه‌ ژووره‌وه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌هاوكارى كۆمپانیاى پارسیان كه‌مپێكى له‌و شێوه‌یه‌ رێكبخه‌ین، زۆر سوپاسى دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ى گرتۆته‌ ئه‌ستۆ و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى بۆ ره‌خساندین كه‌ بتوانین له‌كه‌شێكى وادا یاریزانه‌كانمان زیاتر به‌ره‌و پێشبچن، چونكه‌ تاكو یاریزان زیاتر یاریی بكات و مه‌شق و راهێنانى چرِوپرِ ئه‌نجامبدات، ئاستى به‌ره‌و باشتر و پێشتر ده‌چێت.

سه‌باره‌ت به‌ئاستى یاریزانه‌كانیان كافیه‌ وتى: یاریزانه‌كانمان له‌ئاستێكى باشدان، له‌هه‌ردوو تیپه‌كه‌دا (تۆپى ده‌ست و فوتسالڕ) یه‌كه‌مى كوردستانین، به‌ڵام به‌ به‌راورد له‌گه‌لڕ یاریزانه‌كانى ئه‌واندا كه‌ به‌رده‌وام له‌مه‌شق و راهێناندان و به‌شێوه‌یه‌كى چرِوپرِ مه‌شق ده‌كه‌ن، جیاوازیمان هه‌یه‌، له‌هه‌موو شتێكیش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان خاوه‌نى هۆڵێكى تایبه‌ت به‌خۆیانن، به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ هۆڵێكمان نییه‌ مه‌شقی تێدا بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكى یانه‌ له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ له‌ئاستیان رازیم.
Top