زاخۆ نیازى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى به‌رچاوى هه‌یه‌

زاخۆ نیازى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى به‌رچاوى هه‌یه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى

ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى زاخۆ له‌ شوێنى سه‌عدى تۆما به‌فه‌رمى باسم قاسمى رِاهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى دهۆكى به‌ رِاهێنه‌رى یانه‌كه‌ى ده‌ست نیشان كرد.

دواى ئه‌وه‌ى به‌ هۆى خراپى بارى ته‌ندروستى سه‌عدى تۆماى رِاهێنه‌رى یانه‌ى زاخۆ ،داواى لىَ بوردنى له‌ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى زاخۆ كرد ،له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا یانه‌ى زاخۆ داواكه‌ى قبول كردو له‌ شوێنى ناوبراو باسم قاسمیان وه‌كو رِاهێنه‌رى نوىَ یانه‌كه‌ ده‌ست نیشان كرد،له‌م باره‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كارگێرى یانه‌ى زاخۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد وتى "ئێمه‌ له‌سه‌ر داواى سه‌عدى تۆما كه‌ بارى ته‌ندروستى جێگیر نه‌بوو داواى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى كرد،ئێمه‌ش قبولمان كرد،دواى په‌یوه‌ندى كردنمان به‌ باسم قاسم ناوبراویش ئاماده‌ى خۆى نیشاندا به‌ خزمه‌ت كردنى یانه‌ى زاخۆ له‌ خولى نایابى عێراقى ،بۆیه‌ گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ناوبراوئه‌نجامداوبه‌فه‌رمى ده‌ست نیشانمان كرد بۆپۆستى رِاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ ،له‌ باره‌ى برِى گرێبه‌سته‌كه‌شى له‌گه‌ڵ یانه‌ى زاخۆ ناوبراو وتى "گرێبه‌سته‌كه‌ى برِى 50هه‌زار دۆلاره‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ى مانگانه‌ى 3هه‌زار دۆلارو تاكو كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌ى زاخۆ به‌رده‌وام ده‌بێت ووتیشى ئومێدى زۆرمان به‌ رِاهێنه‌رى ناوبراو هه‌یه‌ كه‌ به‌توانىَ یانه‌كه‌مان بگه‌ینێته‌ لوتكه‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئێستا له‌ پله‌ى یه‌كه‌مى خولى عێراقین ،له‌ باره‌ى ئه‌گه‌رى دوورخستنه‌وه‌ى سه‌عدى تۆما له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ وتى "ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ هه‌مووى دووره‌ له‌ رِاستى ئێمه‌حه‌زمان لىَ بوو ناوبراو به‌رده‌وام بێت،به‌لاَم خۆى داواى كرد كه‌وا واز بهێنێت ،چونكه‌ بارى ته‌ندروستى خراپه‌ و هه‌تا خۆمان پاره‌ى نه‌شته‌رگه‌ریمان بۆداوه‌ وته‌واوى بۆنده‌كه‌شمان پىَ داوه‌ ،ئێستاش چۆته‌وه‌ ئوسترالیا بۆباش بوونى نه‌خۆشیه‌كه‌ى.
Top