باسكه‌ى دهۆك گه‌یشته‌ یارى فیناڵى عێراقى

باسكه‌ى دهۆك گه‌یشته‌ یارى فیناڵى عێراقى
گولاَن:كارزان كانه‌بى

تیپى باسكه‌ى یانه‌ى دهۆك دواى بردنه‌وه‌ى له‌ یانه‌ى كاره‌باى شارى به‌غدا ،توانى خۆى بگه‌ینێتـه‌ یارى كۆتایى باسكه‌ى جامى یانه‌كانى عێراقى .

له‌سه‌ر یاریگاى هۆلى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى له‌ شارى دهۆك به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزش دۆست ،هه‌ردوو تیپى باسكه‌ى ینه‌ى دهۆك وكاره‌با رِووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ ،له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد.به‌ تایبه‌تى یاریزانانى یانه‌ى دهۆك سوربوون له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه‌و گه‌یشتن به‌ یارى كۆتایى جامى عێراقى ،له‌ ئه‌نجامى كۆتایشدا یانه‌ى دهۆك به‌ جیاوازى 10خاڵ توانى یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (72-62)خاڵ،له‌ یارى كۆتایشدا رِووبه‌رووى یانه‌ى شورته‌ى شارى به‌غداده‌بێته‌وه‌ .
Top