پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر پێشه‌نگى یانه‌كانى خولى كوردستانه‌

پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر پێشه‌نگى یانه‌كانى خولى كوردستانه‌
تیپى تۆپى پىَ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌بردنه‌وه‌ى له‌ یانه‌ى دهۆك هاته‌ پێشه‌نگى یانه‌كانى كوردستان.

یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌لێرى هاوینه‌هه‌وارى پیرمام ،له‌واین یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان ،توانى سه‌ركه‌وتنێكى گرنگ به‌سه‌ر یانه‌ى دهۆك تۆماربكاتبه‌ ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ،به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر هاته‌ پێشه‌نگى یانه‌كانى كوردستان به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 39خاڵ،یانه‌ى هه‌ولێریش به‌ دۆراندنى به‌رامبه‌ر یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كانى كوردستانى له‌ده‌ست دا هاته‌ پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 37خاڵ،یانه‌ى هه‌ندرێنیش هه‌ڵێكى زێرینى له‌ده‌ست دا كاتێك له‌سه‌ر یاریگاى خۆى به‌رامبه‌ر یانه‌ى نه‌ورۆز یه‌كسان بوو به‌ گۆلێك ،له‌پله‌ى سىَ یه‌مى مایه‌وه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ى 37خاڵ.یانه‌ى ئاراراتیش كۆى خاله‌كانى بۆ36خاڵ به‌رزكردوه‌ دواى بردنه‌وه‌ى له‌ یانه‌ى كه‌ركوك به‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ
Top