له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، سبه‌ى هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانى جه‌یش

له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، سبه‌ى هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانى جه‌یش
گولاَن:كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌ى كانى عێراقى ،بریاره‌ سبه‌ى سىَ شه‌مه‌ یانه‌ى هه‌ولێر ببێته‌ میوانى یانه‌ى جه‌یش.
له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ،بریاره‌ سبه‌ى سىَ شه‌مه‌ له‌ شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراقى ،یانه‌ى هه‌ولێرى دووه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كانى عێراقى ،ببێته‌ میوانى یانه‌ى جه‌یشى شارى به‌غدا ،له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌ولێر له‌ چاوه‌روانى به‌ده‌ست هێنانى سىَ خاڵى یارییه‌كه‌دایه‌ بۆئه‌وه‌ى پێشه‌نگى یانه‌كان له‌ یانه‌ى زاخۆ وه‌ربگرێته‌وه‌ ،هه‌ر له‌ شارى به‌غداش یانه‌ى زاخۆى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان له‌ یارییه‌كى به‌هێزوچاره‌نوسازدا رووبه‌رووى یانه‌ى شورته‌ ده‌بێته‌وه‌ ،له‌م یاریشدا باسم قاسم نیازى به‌ده‌ست هێنانى سىَ خالى یارییه‌كه‌ى هه‌یه‌ .
Top