هۆڵه‌كانى له‌ش جوانى هه‌ولێر رێك ده‌خرێنه‌وه‌

هۆڵه‌كانى له‌ش جوانى هه‌ولێر رێك ده‌خرێنه‌وه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى

به‌مه‌به‌ستى رێك خستنى كاره‌كانى هۆله‌كانى له‌ش جوانى وله‌به‌ر بارى ئه‌منى له‌ هه‌رێمى كوردستان یه‌كێتى له‌ش جوانى كوردستان هۆله‌وه‌رزشیه‌كان رێك ده‌خات.

به‌مه‌به‌ستى رێك خستنى هۆله‌كانى له‌ش جوانى وپیاوان و له‌ش رێكى ئافره‌تان له‌به‌ر بارى ئه‌منى شاره‌كانى كوردستان یه‌كێتى له‌ش جوانى كوردستان پۆڵینى هۆله‌كانى شاره‌كانى كوردستان ده‌كات له‌م باره‌شه‌وه‌ بورهان عه‌لى سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌ش جوانى كوردستان به‌سایتى گولاَن سپۆرتى راگه‌یاند وتى "له‌سه‌ر بریارى لێژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان به‌مه‌به‌ستى رێكخستنى كاره‌كانى هۆله‌كانى وه‌رزشى له‌شاره‌كانى كوردستان بۆهه‌ردوو ئاستى ئافره‌تان و پیاوان و پێدانى مۆڵه‌ت به‌ هۆله‌كانى وه‌رزشى ،له‌ شاره‌كانى كوردستان به‌ تایبه‌تى هه‌ولێرودهۆك وسلێمانى و كه‌ركوك ،ئێمه‌ مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ بزانین ژماره‌ى هۆڵه‌كان ونیازمان رێك خستنى هۆله‌كان وبه‌روو پێشبردنى یارییه‌كه‌ و له‌ دوا رۆژ بزانین كىَ خه‌ڵكى ئه‌ویارییه‌ یان كه‌سێكى خراپ بێته‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانى كوردستان هۆڵێك بكاته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى خراپه‌كارى له‌ شاره‌كانى كوردستان ،وتیشى له‌ماوه‌ى رِابردوو كه‌سانێكى عه‌ره‌ب له‌ شاره‌ عه‌ره‌ب نیشانه‌كان هاتۆته‌ كوردستان و به‌بىَ پرسى ئێمه‌ هۆڵ ده‌كاته‌وه‌ ،به‌ ئاره‌زووى خۆى كارده‌كات ،له‌ شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ دووهۆڵ كراوه‌ته‌وه‌ئێمه‌ ئاگادار نه‌بووینه‌ ،پاره‌یه‌كى زۆر له‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرن به‌بىَ ئه‌وه‌ى سود به‌ هاولاتیان بگه‌ینن ،ئێمه‌ش سكالامان له‌سه‌ر یان تۆماركرد له‌ ئاسایش وتیشى ئێمه‌بۆرِوه‌شى ئه‌منى كوردستان ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ین نه‌وه‌كو هه‌ر كه‌سێك له‌ شارێك بێت و به‌ ئاره‌زووى خۆى هۆڵ بكاته‌وه‌ كه‌سیش نه‌زانى به‌ چ مه‌به‌ستێك ئه‌م هۆڵه‌ وه‌رزشیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ رِه‌نگه‌ به‌مه‌به‌تسى ترى له‌دواوه‌ بێت .سه‌داى هه‌شتاى كاره‌كانى ئێمه‌ به‌مه‌به‌ستى پارستنى ئاسایشى ولاته‌كه‌مانه‌.
Top