خانمە وەرزشوانەكانی هه‌ولێر كێشه‌یان هه‌یه‌

خانمە وەرزشوانەكانی هه‌ولێر كێشه‌یان هه‌یه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى


تیپى ئافره‌تانى هه‌ولێر تاكه‌ تیپى ئافره‌تانن له‌ شاره‌كه‌ به‌ده‌ست كێشه‌ى نه‌بوونى هۆلێكى داخراو ده‌نالێننن.

تیپى ئافره‌تانى شارى هه‌ولێر ماوه‌ى چه‌ند سالێكه‌ دامه‌زراوه‌ ،به‌ یه‌كێك له‌ تیپه‌ چالاكه‌كانى شارى هه‌ولێرو كوردستان ده‌ژمێردرێت ،سه‌رِه‌رِاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین یارى جۆراوجۆریان هه‌یه‌ ،به‌لاَم تاكو ئێستا به‌ده‌ست نه‌بوونى هۆلێكى داخراو ده‌نالێنن ،كه‌ بیان پارێزێت له‌ گه‌رماى هاوین و بارانى زستان ،بۆیه‌ ئێستا یانه‌كه‌ هه‌ر چه‌نده‌ یاریگایه‌كیان بۆدروست كراوه‌ ،به‌لاَم یاریگاكه‌ داخراو نیه‌ ئه‌ویش له‌ زۆربه‌ى كاته‌كانى زستان له‌به‌ر باران بارین وهاوینیانیش له‌به‌ر گه‌رما یاریزانه‌كان توشى كێشه‌ دێن ،له‌م باره‌شه‌وه‌ (كافیه‌ ره‌ئوف)سه‌رۆكى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێرسایتى گولاَن سپۆرتى راگه‌یاند "ئێمه‌ ده‌ست خۆشى له‌ پارێزگارى هه‌ولێر ده‌كه‌ین ،كه‌ ئه‌م یاریگایه‌ى بۆدره‌ست كردین ،ئه‌م یاریگایه‌ تاراده‌یه‌ك كێشه‌و گرفته‌كانى چاره‌سه‌ر كردین ،به‌لاَم زۆربه‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ نه‌به‌سه‌رماى زستان و نه‌ به‌گه‌رماى هاوین ناتونین مه‌شقه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین ،چونكه‌ هۆله‌كه‌مان داخراو نیه‌ ،بۆیه‌ داواكارین یاریگاكه‌مان بۆداخراو بكرێت .وتیشى چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا یاریزانه‌كانمان به‌ باران بارینش هه‌ر خه‌ریكى مه‌شق بوون ئه‌وه‌ش كێشه‌ بۆیاریزانان دروست ده‌كات ،وتیشى بودجه‌ى یانه‌كه‌مان زۆر كه‌مه‌ هیوادارین چاو پىَ دابخشرێته‌وه‌ و هه‌ر چه‌نده‌ به‌لێنیان داوه‌ به‌لاَم جارێك ماوه‌ وتیشى تاكه‌ یانه‌ى ئافره‌تانین له‌ شارى هه‌ولێر ،وتیشى تائێستا هیچ كه‌سێك هاوكارى یانه‌كه‌ى نه‌كردوه‌ هه‌ر ده‌شلێن ئافره‌ت هه‌موو شتێكه‌
Top