خولى پله‌ یه‌كى كوردستان برایه‌تى وچه‌مچه‌ماڵ یه‌كسان بوون

خولى پله‌ یه‌كى كوردستان برایه‌تى وچه‌مچه‌ماڵ یه‌كسان بوون
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان ،له‌ شارى هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى و چه‌مچه‌ماڵ به‌دووگۆڵ یه‌كسان بوون .

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان رۆژى چوارشه‌مه‌ له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى برایه‌تى له‌ شارى هه‌ولێر له‌ یارییه‌كى به‌هێزى خوله‌كه‌دا به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ هانده‌رانى وه‌رزش دۆست،یانه‌ى برایه‌تى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵى كرد،له‌ گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى برایه‌تى باشتر یارییان كردو چه‌ندین هێرشیان برده‌ سه‌ر گۆڵى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له‌م ناوه‌شدا له‌ خوله‌كى 32ى یارییه‌كه‌ له‌ هێرشێكى رێك وپێكدا سامى كه‌مال توانى گۆڵى یه‌كه‌مى یانه‌ى برایه‌تى تۆماركرد،زۆرى پىَ نه‌چوو له‌ خوله‌كى 35یاریزان هه‌لمه‌ت مه‌حمه‌د توانى گۆڵى یه‌كسان بوونى یانه‌ى میواندار تۆماربكات.ئه‌م گێمه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ كۆتایى هات .له‌ گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ هه‌وڵى گۆڵى زیاتریان ده‌دا له‌ یارییه‌كه‌دا له‌ خوله‌كى 50ى یارییه‌كه‌ یاریزان رێمان خالید توانى یانه‌ى برایه‌تى بكاته‌ خاوه‌نى گۆڵى دووه‌م ،له‌م ناوه‌شدا یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ هه‌وله‌كانیان زیاتر چرِكردوه‌ بۆتۆماركردنى گۆڵى یه‌كسان بوون ،له‌م ناوه‌شدا له‌ خوله‌كى 90یارییه‌كه‌ له‌ هێرشێكى پێچه‌وانه‌دا یاریزان ئه‌كره‌م زۆراب تاونى گۆڵى یه‌كسان بوونى یانه‌كه‌ى تۆماربكات وهه‌ردوو لاه‌ش به‌ دووگۆڵ و به‌ خالێك له‌ یاریگا هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ .
Top