سزاكه‌ى ئیبراهیمۆڤچ سوك كرا
یه‌كێتى تۆپی پێى ئیتاڵیا برِیارى دا به سوك كردنى سزاى یاریزانى یانه‌ى ئه‌ى سی میلان(زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ) له سێ یاریه‌وه بۆ دوو یارى رِاگرتن.
دواى ئه‌وه‌ى له‌یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر یانه‌ى "بارى" ئیبراهیمۆڤیچ هێرشی كرده سه‌ر یاریزانێكى به‌رامبه‌ر و له‌لایه‌ن ناوبژیوانى یاریه‌كه‌وه به‌كارتى سور كرایه‌ده‌ره‌وه، یه‌كێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا ئیبراى بۆ سێ یاری رِاگرت پاشان له‌سه‌ر داواى یانه‌ى میلان به‌دواداچون بۆ سزاكه‌ى كرا و سزاكه‌ى سوك كرا و بۆ دوو یارى رِاگیرا.
به‌م پێیه‌ش ئیبراهیمۆڤیچ له‌یارى دێربی نێوان یانه‌كه‌ى و یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان ناتوانێت یاری بكات.