ئه‌مرۆیانه‌ى دهۆك بۆسه‌ بۆفه‌یسه‌لى داده‌نێته‌وه‌

ئه‌مرۆیانه‌ى دهۆك بۆسه‌ بۆفه‌یسه‌لى داده‌نێته‌وه‌
گولان:كارزان كانه‌بى


یاریزانانى دهۆك گه‌شبینین

بریاره‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى دهۆك ،به‌ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى زۆرى وه‌رزش دۆست ،یانه‌ى دهۆك دووه‌م یارى خۆى له‌ جامى ئاسیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى فه‌یسه‌لى ئورده‌نى ئه‌نجام بدات.
دواى ئه‌وه‌ى له‌ یارى یه‌كه‌مى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى نه‌سرى كوێـتى ،یانه‌ى دهۆكى پاڵه‌وانى وه‌رزى رِابردوو له‌ دووه‌م گه‌رِى یارییه‌كانى جامى ئاسیا بریاره‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى دهۆك له‌ كاتژمێر 30-3ى دواى نێوه‌رۆ كورِانى دهۆكى ده‌لال رِووبه‌رووى یانه‌ى فه‌یسه‌لى ئورده‌نى ببه‌نه‌وه‌ ،سه‌باره‌ت به‌م یارییه‌ش ئه‌كره‌م سه‌لمان رِاهێنه‌رى یانه‌ى دهۆك به‌ سایتى گولانى راگه‌یاند وتى "سوپاس بۆخواى گه‌وره‌ ئێستا ئاستى یانه‌ى دهۆك له‌وپه‌رِى باشیه‌ ،ئه‌و كاته‌ به‌سه‌ر چوو ،كه‌وا ئاستى یانه‌ى دهۆك جێگاى ترس بێت .به‌ تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى توانیمان له‌یه‌كه‌م یارى جامى ئاسیا له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى نه‌سر له‌ ولاتى كوێت ،سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین وله‌ خولى بژارده‌ى عێراقیش ئاستمان جێگاى دڵخۆشكه‌ر بووه‌ كه‌ له‌وێش سه‌ركه‌وتنمان تۆماركردوه‌ ،دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ش یاریزانانى یانه‌ى دهۆك له‌ بارى ده‌روونى ئارامدان وئاستیان زۆر باشه‌ ویاریزانه‌كانیشمان له‌مه‌شقه‌كانیان به‌په‌رِۆشه‌وه‌ له‌و یارییه‌یان ده‌رِوانى ،
Top