له جامى ئاسیا، به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌ریم هه‌ولێر نه‌یتوانى به‌ربه‌ستى كه‌رِامه ببرێت
له میانى یارییه‌كه‌ى دووه‌م گه‌رِى جامى ئاسیا یانه‌ى هه‌ولێر نه‌یتوانى تامى سه‌ركه‌وتن پێشكه‌شى هانده‌رانى یانه‌كه‌ى بكات.
له هه‌ولێرى پایته‌خت به ئاماده‌بونى به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان ومه‌سروبارزانى سه‌رۆكى ئاژانسى پارستنى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى زیاتر له 25هه‌زار هانده‌رانى وه‌رزشى یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى كه‌رِامه‌ى سورى بوویه‌وه ،له‌گێمى یه‌كه‌م یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد.له خوله‌كى 37ى یارییه‌كه یاریزان ناسح نادلى توانى هه‌لێكى هێلى به‌رگرى یانه‌ى هه‌ولێر بقۆزێته‌وه گۆڵى یه‌كه‌م ،بۆیانه‌ى كه‌رِامه تۆماربكات.ئه‌م گێمه به‌م ئه‌نجامه كۆتایى هات.له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر فشارێكى زۆریان خسته سه‌ر گۆلى تیپى میوان وله خوله‌كى 68ى یارییه‌كه مسته‌فا ئه‌حمه‌د توانى گۆڵى یه‌كسان بوونى هه‌ولێر تۆماربكات.یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامه كۆتایى هات وهه‌ردوویانه به خالێك رِازى بوون .یانه‌ى هه‌ولێر كۆى خاله‌كانى بۆ4خاڵ به‌رز كردوه.