له‌خولى بژارده‌ى عێراقى- ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه‌ رِووبه‌روى دهۆك ده‌بنه‌وه‌

له‌خولى بژارده‌ى عێراقى- ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه‌ رِووبه‌روى دهۆك ده‌بنه‌وه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى ،یانه‌ى دهۆك میواندارى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌كات .
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى بریاره‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ یانه‌ى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى رِووبه‌روى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ببێته‌وه‌ ،یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سه‌رِه‌راى ئه‌وه‌ى له‌ یارییه‌ى یه‌كه‌م توانى له‌ یانه‌ى دهۆك بباته‌وه‌ به‌ گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر ،به‌لاَم بۆیارییه‌كه‌ى ئه‌مرۆ ئاماده‌ نیه‌ ،له‌باره‌ى یارى ئه‌مرۆش سه‌ردارساڵح رِاهێنه‌رى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى وتى "ئێمه‌ به‌ ئه‌م یارییه‌ى ئه‌مرۆ له‌ ئاماده‌ باشى ته‌واو نینه‌ چونكه‌ 7یاریزانى سه‌ره‌كیمان یارى ناكه‌ن هه‌وڵیش ده‌ده‌ین سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ین.
Top