خولى بژارده‌ى عێراقى- هه‌ولێر ،زاخۆى ده‌لالى به‌بێ خاڵ نارده‌وه‌

خولى بژارده‌ى عێراقى- هه‌ولێر ،زاخۆى ده‌لالى به‌بێ خاڵ نارده‌وه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌انى عێراقى ،یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ یانه‌ى زاخۆى میوانى برده‌وه‌ .

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ،یانه‌ى هه‌ولێرى پاڵه‌وانى سىَ وه‌رزى رِابردوو له‌سه‌ر یاریگاى یه‌كه‌مى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشى میواندارى یانه‌ى زاخۆى كرد،له‌ گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ كه‌ له‌كه‌شێكى ساردو هه‌وابه‌هێز به‌رێوه‌ چوو ،یاریزانانى هه‌ردوو لا هه‌وڵآ تۆماركردنى گۆڵیان ده‌دا،له‌م ناوه‌شدا له‌ خوله‌كى 36ى یارییه‌كه‌ ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ لێدانێكى سزاى بۆیانه‌ى هه‌ولێر هه‌ژماركردو ئه‌وس ئیبراهیم سه‌ركه‌وتوانه‌ گۆڵى یه‌كه‌مى تۆماركرد،له‌ خوله‌كى 48یى هه‌مان گێم ئه‌میر سه‌باح به‌ لێدانێكى به‌هێ. گۆڵآ یه‌كسان بوونى بۆیانه‌ى زاخۆ تۆماركرد ،ئه‌م گێمه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ به‌ یه‌كسان بوونى هه‌ردوو لا كۆتایى هات.

له‌ گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى هه‌ولێر به‌ رده‌وام بوون له‌ هێر شبردن له‌م ناوه‌شدا لوئه‌ى سه‌لاح توانى گۆڵى سه‌ركه‌وتن ودووه‌مى یارییكه‌ تۆماربكات ،یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى هه‌ولێر كۆتایى هات .یانه‌ى هه‌ولێر به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 25خاڵ هاته‌ پێشه‌نگى یانه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى باكوروكوردستان
Top