رِه‌وه‌شى نائارامى كه‌ركوك خولى كوردستان داوخست
بریار بوو رۆژانى پێنج شه‌مه وهه‌ینى یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان ئه‌نجام بدرایه به‌لاَم به هۆى جێگیر نه‌بوونى بارى ئاسایشى هه‌ریمى كوردستان یارییه‌كان دواخران.
دواى ئه‌وه‌ى بریار وابوو ئه‌م هه‌فته‌یه یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان درێژه‌ى هه‌بێت ،به‌لاَم ناجێگیرى بارى ئه‌منى شاره‌كانى كوردستان هۆكاربوو بۆئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه یارییه‌كانى خوله‌كه ئه‌نجام نه‌درێن .هه‌فته‌ى رابردووش هه‌ر به‌هه‌مان هۆ دوویارى خوله‌كه به‌رێوه نه‌چوون ،له باره‌ى ئه‌نجام نه‌دانى یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ركار عه‌لى خان جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى كوردستان به گولاَنى راگه‌یاند وتى "ئێمه پێمان باش بوو ئه‌م هه‌فته‌یه یارییه‌كانى دواخراوه‌كانى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجام بده‌ین ،بۆئه‌وه‌ى یارییه‌كانى خوله‌كه رێك بێته‌وه ،وتیشى خۆپێشاندانه‌كانى ئه‌م داوییه كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر یارییه‌كانى خوله‌كه‌به‌تایبه‌تى بۆیانه‌كانى شارى كه‌ركوك كه ئێستا عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كان وكۆنه به‌عسیه‌كان ته‌هدیدى كوردیان كردوه له شارى كه‌ركوك ده‌بوایه یارییه‌كانى تیپه‌كانى كه‌ركوكمان دابخستایه بۆیه وامان پىَ باش بوو ئه‌وه‌ش هۆكارێكى سه‌ره‌كى ئێمه بوو كه‌ته‌واوىیارییه‌كانى خوله‌كه دابخه‌ین .