مێكسیس به‌ره‌و میلان هه‌نگاوده‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى به‌رگریكارى یانه‌ى رِۆما "فلیپ مێكسیس" رِه‌تى كرده‌وه بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا نوێ بكاته‌وه، رِاپۆرته‌كان ئاماژه به رِۆشتنى ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن بۆ یانه‌ى ئه‌ى سی میلان.
بۆندى مێكسیس له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ى رِۆما كۆتایی دێت، و ئه‌گه‌ر بۆنده‌كه‌ى نوێ نه‌كاته‌وه ئه‌وا یانه‌ى میلان ده‌توانێت به‌بێ هیچ پاره‌یه‌ك و به‌بۆندێكى بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریزانه بباته رِیزه‌كانى.