یانه‌ی هه‌ولێر له یه‌كه‌م وێستگه‌ی جامی یانه‌كانی ئاسیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا
ئهمرِۆ سێشه‌ممه له یه‌كه‌م یاریی خۆیدا له جامی یه‌كه‌تیی یانه‌كانی ئاسیا له تۆپی پێ، یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر ئێواره‌ی ئهمرِۆ سێَشهم له یاریگه‌ی "شاری وه‌رزشی" له شاری به‌یرووتی لوبنانی، له یه‌كه‌م یاریی خۆیدا له جامی یه‌كه‌تیی یانه‌كانی ئاسیا له تۆپی پێ، له میانه‌ی ركابه‌رییه‌كانی گرووپی پێنجه‌می خوله‌كه‌دا، توانی به ئه‌نجامی
2-1 گۆڵ له یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی بباته‌وه.
له یارییه‌كه‌دا و له خوله‌كی 38 دا لوئه‌ی سه‌ڵاح گۆڵی یه‌كه‌می هه‌ولێری تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش پاش زنجیره‌یه‌ك هێرشی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ سه‌ر تیپی ركابه‌ری.
له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 48 دا یاریزان عه‌لی خزه‌ییه‌ر به تۆپێكی به‌هێز گۆڵی دووه‌می هه‌ولێری تۆمار كرد و تیپه‌كه‌ی ئاسووده كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر، كه به پلانی 3-5-2 یاریی ده‌كرد و له كاتی هێرشبردنیشدا به 3 هێرشبه‌ر هێرشی ده‌برد، له گێمی یه‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی زۆر باش یاریی كرد و به ته‌واوی پاڵه‌په‌ستۆی خستبووه سه‌ر یانه‌ی عه‌هد، كه ده‌بوو گۆڵی تریش تۆمار بكه‌ن.
له گێمی دووه‌مدا یانه‌ی عه‌هد، كه به پلانی 4-4-2 یاریی ده‌كرد، تا رادده‌یه‌ك به‌ره‌نگاری یانه‌ی هه‌ولێر بووه‌وه و ئه‌مه‌ش وای كرد كه له خوله‌كی 88 دا لێدانێكی سزایان بۆ هه‌ژمار بكرێت.
یاریزان حه‌سه‌ن مه‌عتوق لێدانه سزاكه‌ی جێبه‌جێ كرد و گۆڵی تۆمار كرد، به‌ڵام ناوبژیوان پێی دووباره كرده‌وه، ئه‌مجاره‌یان لێدانه سزاكه له لایه‌ن محه‌ممه‌د گاسدی گۆڵچیی هه‌ولێره‌وه گهرِێندرایهوه، به‌ڵام ناوبژیوان لێدانه سزاكه‌ی بۆ جاری دووه‌م دووباره كرده‌وه و ئه‌مجاره مه‌عتوق تاكه گۆڵی عه‌هدی تۆمار كرد.
دواجار یارییه‌كه به 2-1 گۆڵ بۆ هه‌ولێر كۆتایی هات و یانه‌كه بووه خاوه‌نی 3 خاڵی یارییه‌كه.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌و سه‌ركه‌وتنه له پله‌ی یه‌كه‌می گرووپی پێنجه‌مه به 3 خاڵ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌كه‌ی دیكه‌ی گرووپه‌كه (كهرِامهی سوریایی و عرووبه‌ی عوممانی) به ئه‌نجامی 2-2 گۆڵ یه‌كسان بوون.
یانه‌ی هه‌ولێر یاریی داهاتووی له جامی یه‌كیه‌تیی یانه‌كانی ئاسیا له یاریگه‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌دات، كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی كهرِامهی سوریاییه و له رۆژی 15ی ئه‌م مانگه بهرِێوه ده‌چێت.
جه‌ماوه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌ی یارییه‌كه بوون
نزیكه‌ی 100 هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له هه‌ولێره‌وه به فرِۆكهیهكی تایبه‌تی هاتبوونه به‌یرووت بۆ هاندانی یانه‌كه‌یان، كه له‌سه‌ر ئه‌ركی كۆمپانیای پارسیان ره‌وانه كرابوون و ئه‌مشه‌ویش راسته‌وخۆ دهگهرِێنهوه پایته‌ختی كوردستان.
هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ره‌وه‌ندی عێراقی له لوبنان تێكه‌ڵ به یه‌ك ببوون و به‌یه‌كه‌وه هانی یانه‌ی هه‌ولێریان ده‌دا و رۆڵێكی باشیان هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌دا.
هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌دا ئاڵای كوردستان و ئاڵای عێراق و وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانیان به‌رز كردبووه‌وه و به‌شێكیشان به جلی كوردی هاتبوون. هه‌ر له‌گه‌ڵ هانده‌ران، ژماره‌یه‌ك راگهیاندنكاریش له شاره جیاجیاكانی كوردستانه‌وه بۆ رووماڵكردنی یارییه‌كه هاتبوون و ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كرد.
كچی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ی هه‌ولێر بوو
كچی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كردستان د. به‌رهه‌م ساڵح (كاڵێ خان) یه‌كێكه له هانده‌ره‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر، ئاماده‌ی یارییه‌كه بوو و زۆر دڵخۆش بوو به‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه به ئاڵای كوردستان ئاماده‌بوون. كاڵێ كارمه‌ندێكی یه‌كێك له رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كانی وڵاتی لوبنانه، به په‌رۆشه‌وه رووی له یاریگه‌ی شاری وه‌رزشی كرد له به‌یرووت و ئاگاداریشی له باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بوو له وه‌رزه‌كانی پێشووی خولی نایابی عێراقدا.
به‌ر له یارییه‌كه، كاڵێ گوتی: زۆر خۆشحاڵ ده‌بم هه‌ولێر له‌م یارییه‌دا بباته‌وه و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆش بكات.
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌ردوو راهێنه‌ر:
ئۆدیشۆ: نزیك بووینه‌وه له گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو
حه‌موود: له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی هه‌ولێر ترسیان خسته نێو دڵمان
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌یووب ئۆدیشۆ راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر گوتی: یاریزانه‌كانمان له به‌شی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا ئاستێكی باشیان نیشان دا و رێنماییه‌كانیان جێبه‌جێ كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من وه‌ك پێویست لێیان رازی نیم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی كاته‌كاندا هۆشیان له ده‌ست ده‌دا و نه‌یانده‌توانی وه‌ك پێویست تۆپه‌كه بگه‌یه‌ننه یه‌كتر. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هێڵی به‌رگریمان له به‌شی دووه‌مدا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد، گه‌یشته باری ئه‌وه‌ی بردنه‌وه‌كه به ئاسانی له‌ده‌ست بده‌ین، به‌ڵام به‌خت یاوه‌رمان بوو و توانیمان بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ده‌ست بهێنین. سه‌باره‌ت به پرسیاری راگه‌یاندنكارێك ئایا هه‌ولێر هه‌نگاوێكی باشی نا بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو، ئۆدیشۆ گوتی: یه‌كه‌م یارییمان گرنگ بوو، سێ یاریی دیكه‌مان له‌سه‌ر یه‌كدی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆمانه، ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ یاری له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمان ته‌واو كرد، ده‌گه‌ینه قۆناغی دواتر.
له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌حموود حموود راهێنه‌ری یانه‌ی عه‌هد رای گه‌یاند: ئێمه بووینه قوربانیی ناوبژیوان، راسته هه‌ولێر له سه‌ره‌تادا توانی ترسێك بخاته نێو دڵی یاریزانه‌كانمان، به‌ڵام له به‌شی دووه‌مدا توانیمان كۆنترۆلی یارییه‌كه بكه‌ین. به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان ده‌ده‌ین له یاریی داهاتوودا ببینه ژماره‌یه‌كی زه‌حمه‌ت و ململانێ له‌سه‌ر یه‌كه‌می گرووپه‌كه‌مان بكه‌ین. حموود دۆرِاندنهكهی به رێككه‌وت دانا و گوتی هێشتا كاتمان له به‌رده‌م ماوه و ده‌توانین بگهرِێنهوه ململانێكان و پیرۆزبایی له یانه‌ی هه‌ولێر كرد.
جه‌ماوه‌ری لوبنان نموونه‌یین
زۆربه‌ی لوبنانییه ئاماده‌بووانی یارییه‌كه، كه هانده‌ری یانه‌ی عه‌هد بوون، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی یارییه‌كه پیرۆزباییان له یانه‌ی هه‌ولێر و شاندی راگه‌یاندنكاران و جه‌ماوه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر كرد و به دڵخۆشییه‌كی زۆره‌وه ده‌ستیان ده‌گوشین و سه‌رسام بوون به شێوازی یاریكردنی یانه‌ی هه‌ولێر له یارییه‌كه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكی لوبنان به‌وه ناسراون كه زۆر رێز له میوانان ده‌گرن و له ئاستێكی رۆشنبیرییدان.
دیارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر
هه‌ر له كاتی بهرِێوهچوونی یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و عه‌هدی لوبنانی سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر د. عه‌بدوڵڵا مه‌جید وه‌كو وه‌فادارییه‌ك و گیانێكی به‌رزی وه‌رزشی، چه‌ند دیارییه‌كی پێشكه‌ش به باڵیوزی عێراق له لوبنان و سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی عه‌هد و كاڵێ خانی كچی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د. به‌رهه‌م ساڵح كرد، كه له یارییه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.