پانۆرِامای یاری ته‌ڵه‌به‌ی عێراقی ووهحهداتی ئوردنی
ئهمرِۆ سێ شه‌ممه رێككه‌وتی 1/3/2011 كاتژمێر(109 سه‌ر له‌به‌یانی له ئوتێل (ئهرِبیل گرِاند) ی شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری یاری ته‌ڵه‌به و وهحهدات ( چنگ فه‌ن) ی وڵاتی (چینی تایبێ) و ناوبژیوانی یاریه‌كه كۆنگره‌یه‌كی هونه‌ری به‌رێوه چوو، سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیاری یاریه‌كه (چنگ فه‌ن ) وتی: شاری هه‌ولێر ویاریگای فرانسۆ هه‌ریری سه‌رجه‌م كاری یاسایی ته‌واو كراوه بۆ پێشوازی له یارییه‌كه، وه هیچ گیروگرفتێكمان نییه وئامادهكاری ته‌واویش كراوه، پاشان دوای یه‌ك كاتژمێر كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی جیا جیا بۆ كادریری هونه‌ری راهێنه‌ر وكاپتنی هه‌ردوو یانه ئه‌نجامدرا،
پاشان راهێنه‌ری یانه‌ی وه‌حه‌داتی ئوردنی به‌ره‌گه‌ز كرواتی ( دراگاڵ تلینچ) وتی: ئێمه زۆر رێز له تۆپی پێی عێراق ده‌گرین وئاگاداری ته‌واومان له‌سه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به هه‌یه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌واومان بۆ یانه‌ی ته‌ڵه‌به هه‌یه وباش ئه‌زانین خاوه‌ن مێژوو وده‌ست كه‌وتی باشه له‌عێراق وه هه‌رچه‌نده ئێمه (4) یاریزانی سه‌ره‌كیمان له‌گه‌ڵ گۆڵچی به‌ناوبانگی ئاسیا ( عامر شه‌فیع) یاری ناكه‌ن به‌ڵام كۆنترِۆڵی كه‌م وكورِیهكانی خۆمان كردووه ولهیانهی ته‌ڵه‌به ده‌به‌ینه‌وه وه نابێ لێمان تورِه بن( به‌پێكه‌نینه‌وه) گه‌ر خوانه‌خواسته بدۆرِێنین ئه‌وا ئاماده‌م بگریم، هه‌روه‌ها نابێ ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین گرووپه‌كه‌مان به‌هێزه ، به‌ڵام من پله‌ی یه‌كه‌م ئهفرِێنم با ئه‌وانی تر له‌سه‌ر پله‌ی دووه‌م بۆ خۆیان شهرِبكهن.ئێمه لهوپهرِی ئاماده‌باشی رووبهرِووبوونهوهی یانه‌ی تهڵهبهین.
دواتركاپتنی یانه‌ی وهحهدات (مه‌حمود شلباوی) وتی: زۆر خۆشحاڵم له‌م شارهجوانه بێگومان خوێندنه‌وه ودریراسهی تۆكمه‌مان له‌سه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به كردووه وبهرِاستی چاومان برِیوهته سێ خاڵی یاریه‌كه و چونكه له‌سه‌ره‌تای كێبرِكێیهكهین ئه‌م سێ خاڵه بۆ ئێمه زۆر گرنگه.
پاشان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسی یانه‌ی ته‌ڵه‌به ده‌ستی پێكرد سه‌ره‌تا راهێنه‌ری یانه‌ی ته‌ڵه‌به سائیر ئه‌حمه‌د وتی: هه‌رچه‌نده راهێنه‌ری وهحهدات (دراگاڵ) دڵنیابێت له‌یاریه‌كه ئه‌وه رای خۆیه‌تی هیچ له ئاست وئه‌نجامی یاریه‌كه ناگۆرِێت و وه ئه‌مه لێدوانه وئاساییه وبه‌ڵام نابێته راستی و واقیع ، چونكه یاریكردن ویاریگا وراستی و واقیع وهونه‌ری تۆپی پێ ولێدوان شتی زۆر جیاوازن به‌هه‌رحاڵ ئێمه زۆر به‌باشی خۆمان ئاماده‌كردووه و یاریزانه‌كانمان بهگرووتینێكی هه‌ست پێكردن یاری ده‌كه‌ن وهیچ گیروگرفتمان نییه و ئومێد ده‌كه‌م شاری هه‌ولێر هانی یانه‌كه‌ی خۆیان بده‌ن چونكه ته‌ڵه‌به ته‌نها موڵكی شاری به‌غدا نییه به‌ڵكو هی هه‌مو عێراقه،به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م سێ خاڵه بۆ ئێمه زۆر گرنگه وهه‌ست ده‌كه‌م یاریه‌كی زۆر خۆشیش بێت و هیوارم بتوانم موژده‌یه‌كی خۆشتان پێبده‌م.
پاشان كاپتنی یانه‌ی ته‌ڵه‌به ( عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل) وتی: بێگومان یانه‌ی وهحهدات یانه‌یه‌كی باشه ویاری كردنی قورِسه به‌ڵام یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش ئه‌نجام ئامانجی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه و مانای ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ ئێمه ناتوانین به‌سه‌ر یانه‌ی وهحهدات زاڵبین نه‌خێر ئێمه‌ش وویستی مه‌زنمان هه‌یه بتوانین ئه‌م سێ خاڵه گرنگه به‌ده‌ست بێنین.
شایانی باسه هه‌ر ئهمرِۆ یانه‌ی ته‌ڵه‌به كاتژمێر (12) نیوهرِۆ دوا مه‌شقی خۆئاماده‌كردنی له یاریگای یه‌كی فرانسۆ هه‌ریری ئه‌نجامدا و پاشان كاتژمێر(30ـ2) دوای نێوهرِۆ یانه‌ی وهحهداتیش دوا مه‌شقی خۆی له هه‌مان یاریگا ئه‌نجامدا.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه ستافی ناوبژیوانانی یاری نێوان ته‌ڵه‌به ووهحهدات ئه‌مانه‌ن .
سه‌ڵاح عه‌باسی ناوبژیوانی ناوهرِاست( وڵاتی به‌حرێن).
جه‌لال مه‌حفوز نابژیوانی دووه‌م ( وڵاتی به‌حرێن) .
نه‌واف شاهین ناوبژیوانی سێیه‌م ( وڵاتی به‌حرێن ) .
مه‌سعود جه‌میل توفیلیه ناوبژیوانی چواره‌م ( وڵاتی سووریا) .
چنگ فه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری یاریه‌كه ( وڵاتی چینی تایبێ) .