كورِان وكچانی پایسكیلسوارانی برایه‌تی خه‌ڵاتكران

كورِان وكچانی پایسكیلسوارانی برایه‌تی خه‌ڵاتكران
گولاَن:كارزان كانه‌بى، زاگرۆس

ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رێككه‌وتی 24/2/2011 له‌باره‌گای یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی له‌شاری هه‌ولێر، دوای ئه‌و ئه‌نجامه‌به‌رچاوه‌ی تیپی پایسكیلسوارانی كورِان وكچانی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان به‌ده‌ستییان هێنابوو خه‌ڵاتكران، سه‌ره‌تا د. سامی عه‌زیز به‌ناوی ده‌سته‌ی كارگێرِی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی پیرۆزبایی له‌ كورِان وكچانی پایسكیلسوارانی یانه‌كه‌ كرد وتی: به‌رِاستی ئێوه‌ سه‌لماندتان كه‌ یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی له‌سه‌رجه‌م وه‌رزشه‌كان كێبرِكێی لوتكه‌ ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌ پایسكیلسواری بۆیه‌ ویستمان ده‌رفه‌تێكی ئاوا بوو كه‌ بتوانین خه‌ڵاتێكی شایسته‌تان بكه‌ین كه‌دڵنیام زۆرله‌وه‌ زیاترشایسته‌ن، ئێمه‌ له‌یانه‌كه‌مان بۆ سه‌رجه‌م یاریه‌كان دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رده‌م پاڵپشت وهاوكار ویاریده‌ده‌رتان بین بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئاستی وه‌رزش له‌یانه‌كه‌مان وله‌ كوردستان به‌گشتی ، دواتر به‌كر به‌هرام جێگری سه‌رۆكی یانه‌ وتی: ده‌رفه‌تێكی باش بوو تا بتوانین له‌نزیكه‌وه‌ كه‌ئێوه‌ سه‌لماندتان پاڵه‌وانن له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق وكوردستان ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكه‌ شایسته‌و قابیلی خه‌ڵاتكردن ورێزلێنانه‌، ئه‌م خه‌ڵاته‌ پشتگیری وپاڵپشتی سه‌رجه‌م ده‌سته‌ی كارگێرِی یانه‌كه‌مانه‌ ، بۆیه‌ به‌ناوی ئه‌وانیش پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین ئومێد ده‌كه‌م له‌ بۆنه‌ نێوده‌وله‌تییه‌كان بتوانن جێگه‌ وپێگه‌ی وه‌رزشی كوردی تۆكمه‌تر بكه‌ن، دواتر سه‌رپه‌رشتیار وراهێنه‌ر ویاریزانانی پایسكیلسوارانی یانه‌ی برایه‌تی سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وده‌سته‌ی كارگێرِی یانه‌كه‌ كرد و كه‌ هه‌رده‌م یانه‌كه‌یان هاوكار ویاریده‌ده‌ریتیان ، بۆیه‌ ئێمه‌ش هه‌رچی له‌توانامان بیسَت له‌خزمه‌تی وه‌رزشی كوردی یانه‌كه‌مان ده‌بین.
Top