په‌روه‌رده‌ى خه‌بات / خولێكى یارییه‌ رێكخراوه‌كانى له‌ناحیه‌ى داره‌شه‌كران كردوه‌

په‌روه‌رده‌ى خه‌بات / خولێكى یارییه‌ رێكخراوه‌كانى له‌ناحیه‌ى داره‌شه‌كران كردوه‌
گولان:كارزان كانه‌بى

به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردنى ئاستى تواناى قوتابیان ،له‌ ناحیه‌ى داره‌ شه‌كرا خولێكى تۆپى پىَ و باله‌ و تۆپى پىَ بچووكراوه‌ ده‌ستى پىَ كرد.

به‌شى چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردن و به‌رزركردنه‌وه‌ى ئاستى وه‌رزشى قوتابیانخولێكى یارییه‌ رێكخراوه‌كانى بۆسونورى قوتابخانه‌كانى ناحیه‌ى داره‌شه‌كران ده‌ست پىَ كرد كه‌ زیاتر له‌ 25قوتابخانه‌ى ئاماده‌یى و بنه‌رِه‌تى له‌ سنورى داره‌شه‌كران به‌شدارن ،رۆژى شه‌مه‌ش له‌ ده‌ست پێكى یارییه‌كان له‌ یارى تۆپى پىَ بچووك كراوه‌ كه‌ یارییه‌كانى له‌سه‌ر یاریگاى ناحیه‌ى داره‌شه‌كران به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌حمه‌د له‌شكرى پسپۆرى وه‌رزشى وحه‌كیم كانه‌بى به‌رپرسى چالاَكى وه‌رزشى و ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوادارانى وه‌رزشى چه‌ند یارییه‌كى گرنگ به‌رێوه‌ چوو،له‌ یه‌كه‌م یاریشدا قوتابخانه‌ى پێده‌ له‌ مام خالانى برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ،قوتابخانه‌ى باوه‌خه‌لاَن له‌ داره‌شه‌كرانى برده‌وه‌(5-3)گۆڵ و كوده‌ریان له‌ كارێزى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ ئه‌نجامدرا ،له‌ باره‌ى خوله‌كه‌ش حه‌كیم كانه‌بى به‌رپرسى چالاكى وه‌رزشى رایگه‌یاند وتى"ئێمه‌ به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردنى قوتابیانى ناوچه‌ى زراره‌تى و سنورى په‌روه‌رده‌كه‌مان هه‌ڵساوین به‌ ئه‌نجامدانى یارییه‌ رێكخراوه‌كان بۆسنورى قوتابخانه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ئێمه‌ وه‌كو پشتگیریه‌ك بۆقوتابیان و مامۆستایان هه‌ر یه‌ك له‌ خوله‌كانى تۆپى باله‌ وتۆپى پىَ گه‌وره‌و تۆپى پىَ بچووكراوه‌مان بۆیان ئه‌نجامداوه‌ ،سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى داره‌شه‌كران ومامۆستایانى سونوره‌كه‌ به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ده‌كه‌ین ،كه‌وا هاوكاریمان ده‌كه‌ن.
Top