مۆرینهۆ یانه‌ى رِیال مه‌درید جیَده‌هیَڵیَت
رِاهیَنه‌رى یانه‌ى رِیال مه‌درید خۆزیه مۆرینهۆ ئاشكرایی كرد كه له‌كۆتایی هاتنى وه‌رزى ئه‌مساڵ یانه‌ى رِیال مه‌درید جیَده‌هیَڵیَت و رِوده‌كاته یانه‌یه‌كى تر.
مۆرینهۆ هۆكارى جیَهیَشتنى یانه‌ى رِیاڵ مه‌دریدی گه‌رِانده‌وه بۆ ئه‌و ناكۆكیه‌ى له نیَوان خۆى و ئیداره‌ى یانه‌كه هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ جیَگرى سه‌رۆكى یانه‌ى رِیال مه‌درید خۆرخى ڤاڵدانۆ.
مۆرینهۆ رِایگه‌یاند كه ڤاڵدانۆ ده‌ست له‌كاروبارى رِاهیَنه‌ر وه‌رده‌دات و داوا ده‌كات كه یاریزان كه‌ریم بنزیمه به‌شیَوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى یاری بكات و رِیال مه‌درید یاریزانى نویَ نه‌هیَنیَته رِیزه‌كانیه‌وه.