باسكه‌ى ناوه‌ندی وه‌رزش ولاوانى عه‌نكاوه‌ پله‌ى یه‌كه‌می به‌ده‌ستهیَنا

باسكه‌ى ناوه‌ندی وه‌رزش ولاوانى عه‌نكاوه‌ پله‌ى یه‌كه‌می به‌ده‌ستهیَنا
ئا: سه‌رهه‌نگ مه‌جمه‌دین
به‌ئاماده‌بوونى به‌ریَوه‌به‌ری گشتى وه‌رزش ولاوان (چیایی ته‌یمور) ،له‌رۆژانى 14 تا 16/1/2010 له‌هۆڵی داخراوى یانه‌ى وه‌رزشیی ئه‌كاد ،خولیَكی تۆپی باسكه‌ بۆ چوار تیپ كرایه‌وه‌،خوله‌كه‌ ماوه‌ى 3 رۆژی خایاند، كه‌تیَیدا هه‌ر یه‌ك له‌ تیپه‌كانى ( ناوه‌ندی عه‌نكاوه‌، په‌یمانگاى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشیی، قوتابخانه‌ى ئۆر، قوتابخانه‌ى دوا رۆژ) به‌شدارییان كردبوو،
تیپی ناوه‌ندى وه‌رزش ولاوانى عه‌نكاوه‌ وقوتابخانه‌ى ئۆر دواى گه‌یشتنیان بۆ یاریی كۆتایی، له‌ئه‌نجامدا ناوه‌ندی عه‌نكاوه‌ توانى سه‌ركه‌ویَت به‌سه‌ر قوتابخانه‌ى ئۆر به‌ئه‌نجامى( 43-21) خاڵ
له‌كۆتایشدا خه‌لات ودیارى به‌سه‌ر تیپه‌ سه‌ركه‌تووه‌كان دابه‌شكرا
Top