لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان پیَشوازی له (ئه‌لیكسی یڤریمۆڤ) ده‌كه‌ن
دوای گه‌یشتنی بۆ شاری هه‌ولیَر ریَكه‌وتی 17/1/2011 به ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د مو‌سا سه‌رۆكی یه‌كیَتی تیَنسی سه‌رمیَزی كوردستان وهه‌رده ره‌ئوف ئه‌ندامی یه‌كیَتی تیَنسی سه‌رمیَزی عیَراق وئومیَد فاروق سه‌رۆكی لقی هه‌ولیَر ومامۆستا فوئاد راهیَنه‌ری تیَنسی سه‌رمیَزوله‌گه‌ڵ راهیَنه‌ری بیلا رووسیا ( ئه‌لیكسی یڤریمۆڤ) سه‌ردانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستانیان كرد كه له‌لایه‌ن به‌ریَزان هه‌ردوو جیَگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سرۆ وموئه‌یه‌د مه‌غدید وئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی د.ئالان قادرپیَشوازیه‌كی گه‌رمیان لیَكرا و به‌رپرسانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی ویَرای به‌خیَرهاتنی میوانه‌كان ده‌ست خۆشیان له یه‌كیَتی تیَنسی سه‌رمیَزی كوردستان كرد كه به‌هاوكاری یه‌كیَتی تیَنسی سه‌رمیَزی عیَراق توانیان ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بیَنه كوردستان وپشتگیری ته‌واوی خۆیان نیشاندا بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ، پاشان راهیَنه‌ری ناباو سوپاسی به‌رپرسانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستانی كرد وتی: به‌راستی ئیَوه زۆر ریز له‌میوان ده‌گرن من ئه‌مرۆ خر\ۆبه‌خۆشحاڵ ده‌زانم كه له كوردستان‌م من نه‌م ده‌زانی هه‌ریَمیَكی جوان و وه‌رزش دۆست ووه‌رزش وان هه‌یه وه‌كو هه‌ریَمی كوردستان من ئه‌وانه هه‌مووی ده‌كه‌م به جوانترین یادگاریه‌كانی ژیانم روح سوكی ووه‌رزش دۆستی ئه‌و ئارامی وپیَشكه‌وتنه به ئه‌مانه‌ته‌وه له وڵاتی خۆم ولای سه‌رۆك وئه‌ندامانی یه‌كیَتی تیَنسی سه‌رمیَزی جیهان باس ده‌كه‌م، پاشان وه‌فده‌كه به‌گه‌رمی به‌ریَكرا.