هه‌ڵبژارده‌ی تیَنسی سه‌رمیَزی عیَراق یه‌كه‌م مه‌شقی له‌كاد عه‌نكاوه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن

هه‌ڵبژارده‌ی تیَنسی سه‌رمیَزی عیَراق یه‌كه‌م مه‌شقی له‌كاد عه‌نكاوه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
گولان:كارزان :زاگرۆس نانه‌كه‌لی
برِیاره‌ رۆژی سیَ شه‌ممه‌ ریَككه‌وتی 18/1/2011 له‌یانه‌ی ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تیَنسی سه‌رمیَزی عیَراق یه‌كه‌مین مه‌شقی راهیَنانی خۆی به‌سه‌رپه‌رشتی راهیَنه‌ری بیلا رووسیا(ئه‌لیكسی یڤریمۆڤ) ئه‌نجام ده‌دات، كاتی ئه‌نجامدانی مه‌شقه‌كان له‌كاته‌كانی
ده‌ی به‌یانی تا دوانزه‌ی نیوه‌رِۆیه‌ ئیَواره‌كانیش كاتژمیَر سیَ تا پیَنج ونیوی ئیَواره‌یه‌، جیَگای ئاماژه‌ پیَكردنه‌ وابرِیاره‌ مه‌شقه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژبه‌رده‌وام بیَت له‌ 18تا 23/1/2011 به‌رده‌وام ده‌بیَت پاشان مه‌شقه‌كان هه‌ڵبژارده‌كانی به‌شداری بووی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ده‌گریَته‌وه‌، جیَگای ئاماژه‌ پیَكردمه‌ به‌ریَزانی یه‌كیَتی تیَنسی سه‌رمیَزی كوردستانی عیَراقی له‌لیَدوانیَكی راگه‌یاندنی وه‌رزشی داوا له‌سه‌رجه‌م راگه‌یاندنی ( بیندراو بیستراو نووسراو) ده‌كن كه‌ رووماڵی سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ بكه‌ن چونكه‌ حكومه‌ت ولیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان ویه‌كیَتی تیَنسی سه‌رمیَزی كوردستان به‌و رووداوه‌ وه‌رزشه‌ گرنگه‌ هه‌ڵساون، ماوه‌ته‌ بڵیَین تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه‌ نۆ وڵات به‌ فه‌رِمی به‌شداری له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ده‌كه‌ن.
Top