ئه‌لیكسی یڤریمۆڤ راهیَنه‌ری بیلارووسیاگه‌یشته‌ هه‌ولیَر

ئه‌لیكسی یڤریمۆڤ راهیَنه‌ری بیلارووسیاگه‌یشته‌ هه‌ولیَر
گولان:زاگرۆس-كارزان
دوینیَ 16/1/2011كاتژمیَر(10) شه‌و له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نیَوده‌وڵه‌تی هه‌ولیَر به‌ئاماده‌بوونی به‌ریَزان هه‌رده‌ ره‌ئوف ئه‌ندامی یه‌كیَتی تۆپی سه‌رمیَزی عیَراق وئه‌حمه‌د موسا سه‌رۆكی یه‌كیَتی تیَنسی سه‌رمیَزی كوردستان و ئومیَد فاروق سه‌رۆكی لقی هه‌ولیَر پیَشوازیان له‌ راهیَنه‌ر و پسپۆرِ و نیَردراوی یه‌كیَتی تۆپی سه‌رمیَزی جیهان ( ئه‌لیكسی یڤریمۆڤ) ی وڵاتی بیلارووسیا كرد ،كه‌ له‌ریَگای فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیَرگه‌یشت ، جیَگای ئاماژه‌ پیَكردنه‌ راهیَنه‌ری ناوبراو به‌ مه‌به‌ستی مه‌شق وراهیَنانی هه‌ڵبژارده‌كانی عیَراق و هه‌ڵبژارده‌كانی تری به‌شداربووی پاڵه‌وانیه‌تی تیَنسی سه‌رمیَزی نیَوده‌وڵه‌تی هه‌ولیَر ده‌دات ، راهیَنه‌ری وڵاتی بیلارووسیا ( ئه‌لیكسی یڤریمۆڤ) له‌ساڵی 1974 له‌دایك بووه‌ ودوومنداڵی هه‌یه‌ وئیَستا راهیَنه‌ری یانه‌ی ئه‌هلی میسریه‌ وبه‌فه‌رِمی له‌لایه‌ن یه‌كیَتی تیَنسی سه‌رمیَزی جیهانی ره‌وانه‌ی كوردستان كراوه‌ .
Top