له‌جامى ئاسیا: ئۆزباكستان و قه‌ته‌ر سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتو

له‌جامى ئاسیا: ئۆزباكستان و قه‌ته‌ر سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتو
گولاَن/س.م
دواى ئه‌وه‌ى له‌جه‌وله‌ى كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌مى جامى ئاسیا و له‌ كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى ئۆزباكستان و چین یه‌كسان بون، هه‌ڵبژارده‌ى ئۆزباكستان توانى به‌یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ربكه‌ویَت بۆ قۆناغی داهاتوى جامى ئاسیا به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 7 خاڵ له‌ سیَ یاریدا.

له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌ر دواى بردنه‌وه‌ى له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كوه‌یت و به‌ كۆكردنه‌وه‌ى شه‌ش خاڵ توانى به‌ دوه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى خۆى سه‌ربكه‌ویَت بۆ قۆناغی داهاتوى جامى ئاسیاى 2011 كه‌ یاریه‌كانى له‌ ولاَتى قه‌ته‌ر به‌رِیَوه‌ده‌چیَت.
Top