هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق یه‌كه‌م سیَ خاڵى له‌جامى ئاسیا به‌ده‌ستهیَنا

هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق یه‌كه‌م سیَ خاڵى له‌جامى ئاسیا به‌ده‌ستهیَنا
گولاَن/س.م
هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پیَى عیَراق توانى به‌گۆڵیَكى كوشنده‌ له‌ خوله‌كه‌كانى كۆتایی یاریه‌كه‌دا یه‌كه‌م سیَ خاڵ به‌ده‌ستبهیَنیَت له‌سه‌ر حسابی هه‌ڵبژارده‌ى ئیمارات.

له‌میانه‌ى یاریه‌كانى جامى ئاسیاى 2011 كه‌له‌ولاَتى قه‌ته‌ر یاریه‌كانى به‌رِیَوه‌ده‌چیَت هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق و ئیمارات روبه‌رِوى یه‌كتر بونه‌وه‌.
یاریه‌كه‌ له‌ئاستیَكى مامناوه‌ندا به‌رِیَوه‌چو دواى له‌ده‌ستدانى چه‌ندین هه‌ل هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ به‌بیَ گۆڵ یه‌كسان بون تا خوله‌كى 93ـى یاریه‌كه‌ كه‌ به‌رگریكاریَكى هه‌ڵبژارده‌ى ئیمارات به‌هه‌ڵه‌ گۆڵى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى عیَراقی له‌خۆیان تۆماركرد و یه‌كه‌م سیَ خاڵى بۆ عیَراق به‌ده‌ستهیَنا.

ئیَستا عیَراق به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 3 ساڵ دووه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تى.
Top