په‌روه‌رده‌ى خه‌بات: قوتابخانه‌ى شۆخان بووه پاڵه‌وانى خولى فوتسالى كچان
به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردن و به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى تواناى وه‌رزشى قوتابیان له دریَژهى كار‌و چالاكیه‌كانى بهریَوهبهرایهتى چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى ،رۆژى چوارشه‌مه به ئاماده‌بوونى قایمقام وبهكر كه‌ریم بهریَوهبهرى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات وراگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى كشتول و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌رشتیاران وژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشى ، دواین یارى فوتسالى كچانى قوتابخانه‌كانى ئه‌نجامدا كه 12قوتابخانه‌ى كچان به‌شداریان كردبوو ،له یارى كۆتایشدا هه‌ردوو قوتابخانه‌ى ئاماده‌یى رِاگر له كانى قرژاله وئاماده‌یى شۆخان رووبه‌رى یهكرتى بوونه‌وه له‌م یاریشدا یاریزانانى ئاماده‌یى شۆخان توانیان ئاستیَكى به‌رز پیَشكهش بكه‌ن ،یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ یارییه‌كه ببه‌نه‌وه ببنه پاڵه‌وانى خولى فوتسالى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،له باره‌ى خوله‌كه‌ش مامۆستا حه‌كیم كانه‌بى به‌رپرسى چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات رایگه‌یاند "ئیَمه له دریَژهى كار‌و چالاكیه‌كانمان سالاَنه چه‌ندین خولى جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆقوتابخانهكانى سنورى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات له یارییه ریَكخراوهكان بۆهه‌ردوو ئاستى كوران وكچان ،له ئیَستاشدا له خۆئاماده‌كردن دایه بۆهه‌ردوو پاڵه‌وانه‌تى فوتسل وتپى ده‌ستى كچان بۆپهروهردهكانى سنورى پاریَزگاى ههولیَر ،وتیشى سوپاسى بهریَوهبهرى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ده‌كه‌ین كه‌وا زۆر هاوكاریمان ده‌كات له گشت روویه‌ك .
قه‌زاى خه‌بات-كارزان كانه‌بى