خولى پله‌ یه‌كى كوردستان: ئاشتى وئاسۆ یه‌كسان بوون

خولى پله‌ یه‌كى كوردستان: ئاشتى وئاسۆ یه‌كسان بوون
گولاَن:كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان،یانه‌ى ئاشتى و ئاسۆ به‌بىَ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى سىَ یه‌مى خولى یانه‌پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان،رۆژى دووشه‌مه‌ ژماره‌یه‌ك یارى گرنگ و به‌هیَز ئه‌نجامدران،یانه‌ى ئاشتى له‌ شارى سلیَمانى رووبه‌روى یانه‌ى ئاسۆى شارى هه‌ولیَر بووه‌ له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستیَكى به‌رزیان پیَشكه‌ش كرد و له‌ ئه‌نجامى كۆتایشدا هه‌ردوو یانه‌ به‌ بىَ گۆڵ یه‌كسان بوون ،یانه‌ى خاكیش له‌ شارى كه‌ركوك له‌ یانه‌ى چه‌مچه‌مالى برده‌وه‌به‌ گۆلیَكى یاریزان ئارام ناتق ،یانه‌ى گاره‌ش به‌ هه‌مان به‌ ئه‌نجام له‌ یانه‌ى شیَروانه‌ى برده‌وه‌،بریاریشه‌ ئه‌مرۆ سىَ شه‌مه‌ یانه‌ى برایه‌تى رووبه‌روى یانه‌ى خه‌بات ببیَته‌وه‌ ،یانه‌ى پیَشكه‌وتنیش میواندارى یانه‌ى سلاڤى كه‌ركوك بكات.
Top