میسی بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك باشترینى جیهانه‌

میسی بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك باشترینى جیهانه‌
گولاَن/س.م
جاوگه‌رى تۆپی پیَى ئه‌رژه‌نتین و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ و لاوه‌ ئاڵتونیه‌كه‌ى جیهان و ناسراو به‌ پاشاى تۆپی پیَى(لیۆنیَل میسی) بۆ جارى دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك وه‌ك باشترین یاریزانى جیهان ده‌ستنیشان كرا.

میسی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌لایه‌ن یه‌كیَتى تۆپی پیَى جیهان و گۆڤاری فرانس فوتبۆڵى فه‌ره‌نسی به‌باشترین یاریزانى جیهان ده‌ستنیشان كرا له‌ ساڵى 2010.

له‌میانه‌ى رِیَورِه‌سمیَكدا كه‌ له‌شاری زیورخى سویسرا به‌رِیَوه‌چو یه‌كیَتى تۆپی پیَى جیهان یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ میسی به‌ باشترین یاریزانى جیهان بۆ ساڵى 2010 ده‌ستنیشان كرد دواى ئه‌وه‌ى توانى سه‌ربكه‌ویَت به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ زاڤى و ئینیَستا.

دواى وه‌رگرتنى خه‌لاَته‌كه‌ى میسی هیواى خواست كه‌ خه‌لاَته‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوكاران و هانده‌رانى به‌ش بكات و پیَشكه‌شی ئه‌وانى بكات.

هه‌ڵبژاردنى میسی به‌ باشترین یاریزانى جیهان له‌به‌ر ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى بو كه‌له‌ساڵى رِابردو پیَشكه‌شی كرد و توانى ببیَته‌ گۆڵكارى هه‌ردو خولى ئیسپانى و خولى یانه‌پاڵه‌وانه‌كان، و به‌تۆماركردنى 34 گۆڵ له‌خولى ئیسپانیا توانى ببیَته‌ باشترین گۆڵكارى سه‌رجه‌م خوله‌كانى ئه‌وروپا.
Top