ئه‌مشه‌و یاریزانانى به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بنه‌ باشترین سیَ یاریزانى جیهان

ئه‌مشه‌و یاریزانانى به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بنه‌ باشترین سیَ یاریزانى جیهان
گولاَن/س.م
ئه‌مشه‌و له‌شارى زیورخى سویسرا قوتابیه‌كى قوتابخانه‌ى كه‌ته‌لۆنیا ده‌بیَته‌ لاوى ئاڵتونى بۆ ساڵى 2010 و نازناوى باشترین یاریزانى جیهان وه‌رده‌گریَت و دواى ئه‌ویش دوو یاریزانى هاویانه‌ى ده‌بنه‌ دووه‌م و سیَهه‌مى جیهان.

هه‌رسیَ ئه‌ستیَره‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ (لیۆنیَل میسی و ئه‌ندریَس ئینیَستا و چاڤى هیَرناندز) پاڵیَوراون بۆ باشترین سیَ یاریزانى جیهان.

(چاڤى) توانى هۆكاریَكى سه‌ره‌كى بیَت بۆ به‌ده‌ستهیَنانى جامى جیهانى 2010 بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى و له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ نازناوى خولی ئیسپانى و جامى ئیسپانیاى به‌ده‌ستهیَنا.

(ئینیَستا) خاوه‌نى گۆڵى كۆتایی مۆندیالى 2010 كه‌ به‌و گۆڵه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له‌ یاری كۆتایی سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهیَنا و بوه‌ پاڵه‌وانى جیهان.

(لیۆنیَل میسی) گۆڵكارى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ تۆماركردنى 8 گۆڵ و گۆڵكارى خولى ئیسپانى به‌ تۆماركردنى 34 گۆڵ و هه‌روه‌ها باشترین گۆڵكارى سه‌رجه‌م خوله‌كانى ئه‌وروپا بو، و هه‌ڵگرى نازناوى باشترین یاریزانى جیهانه‌ له‌ ساڵى 2009.

هه‌روه‌ها ئه‌مشه‌و باشترین پیَكهاته‌ و خاوه‌نى یاری خاویَن و خاوه‌نى جوانترین گۆڵ خه‌لاَت ده‌كریَن.
Top