له‌ خولى نایابى عیَراقى:دهۆك و زاخۆ یه‌كسان بوون

له‌ خولى نایابى عیَراقى:دهۆك و زاخۆ یه‌كسان بوون
گولاَن:كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى نایابى ینه‌كانى عیَراقى ،هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك وزاخۆ له‌سه‌ر یاریگاى دهۆك به‌ گۆلیَك یه‌كسان بوون.
له‌ دریَژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عیَراقى، له‌ هه‌فته‌ى حه‌فته‌مى خوله‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى دهۆك به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌ران ،هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك وزاخۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستیَكى به‌رزیان پیَشكه‌ش كرد،له‌ گیَمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستیَكى به‌رزیان پیَشكه‌ش كرد،ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ لیَدانیَكى بۆدهۆك هه‌ژماركردوخالیدموشیر توانى تاكه‌ گۆلى ئه‌م گیَمه‌ تۆماربكات،له‌ گیَمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى زاخۆ توانیان ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن ،گۆلیَك له‌ریگاى عه‌لا حسین تۆماربكه‌ن،به‌ر له‌ كۆتایى هاتنى یارییه‌كه‌ش ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ لیَدانیَكى سزاى بۆیانه‌ى دهۆك ژماردو خلید موشیر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ تۆماركردنى یارییه‌كه‌ش به‌ یه‌كسان بوونى هه‌ردوو یانه‌ به‌ گۆلیَك كۆتایى هات.
Top