لیڤه‌رپول گریَبه‌ستى رِاهیَنه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

لیڤه‌رپول گریَبه‌ستى رِاهیَنه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
گولاَن/س.م
دواى ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى یانه‌ى لیڤه‌رپول له‌ وه‌رزى ئه‌مساڵدا و دابه‌زینى لیڤه‌رپول بۆ رِیزبه‌ندى 12ى خولى ئینگلیزی، یانه‌ى لیڤه‌رپول برِیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بۆندى رِاهیَنه‌رى یانه‌كه‌ى دا.

ده‌ستى كارگیَرِی یانه‌ى لیڤه‌رپول به‌فه‌رمى بۆندى رِاهیَنه‌رى یانه‌كه‌یان (رِۆی هۆدسۆن) هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و هه‌ردولا رِیَككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌.

یانه‌ى لیڤه‌رپول له‌ وه‌رزى ئه‌مساڵدا ئاستیَكى خراپ پیَشكه‌ش ده‌كات و له‌ كۆى 20 یاریدا ته‌نها 7 سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهیَناوه‌.
Top