دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى 20 رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كوردستان ده‌نیَریته‌ قه‌ته‌رِ

دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى 20 رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كوردستان ده‌نیَریته‌ قه‌ته‌رِ
گولاَن –كارزان -حمه‌
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیَژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی كوردستان رایگه‌یاند كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ 20 رۆژنامه‌نووسی هه‌ریَمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى كه‌سایه‌تی نیَوده‌وڵه‌تی وه‌رزشی كورد بۆ ده‌چنه‌ ولاَتى قه‌ته‌رِ .

دڵشاد ئه‌حمه‌د سكرتیَرى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان رایگه‌یاند " برِیاره‌ 7ی ئه‌م مانگه‌ 20 رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی هه‌ریَمی كوردستان روو ده‌كه‌نه‌ ولاَتى قه‌ته‌رِ به‌ مه‌به‌ستی رووماڵكردنی هه‌واڵ و رووداوه‌كانى جامی تۆپی پیَی ولاَتانى ئاسیا " .

ئه‌حمه‌د گوتی " ته‌واوى ئه‌ركی شانده‌كه‌ له‌سه‌ر خه‌رجی دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌ری كه‌سایه‌تی وه‌رزشی نیَوده‌وڵه‌تی كورد و خاوه‌نی كۆمپانیاى پارسیان ده‌بیَت كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند مانگیَك له‌ خولیَكی به‌هیَزكردنی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڵیَنی دا كه‌ 7 رۆژنامه‌نووسی هه‌ریَمی كوردستان بنیَریَته‌ ولاَتى قه‌ته‌رِ، به‌لاَم بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی راگه‌یاندنی وه‌رزشی كوردی ژماره‌ی به‌شداریی بۆ 20 رۆژنامه‌نووس زیاد كرد " .

سكرتیَرى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌ " له‌ ماوه‌ى مانه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌كی شانده‌كه‌ له‌ ولاَتى میوانداریی جامی تۆپی پیَی ولاَتانى ئاسیاى 2011 دا رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان جگه‌ له‌ ئاماده‌بوونیان له‌ یارییه‌كان و رووماڵكردنی هه‌واڵ و رووداوه‌كان سه‌ردانى باره‌گاى یه‌كیَتی تۆپی پیَی قه‌ته‌رِ و چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ و دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ده‌كه‌ن " .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌ " جاری یه‌كه‌مه‌ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌و شیَوه‌ فراوانه‌ به‌شداریی ده‌كه‌ن له‌ كیَبركیَیه‌كی ده‌ره‌وه‌دا كه‌ برِوام وایه‌ ده‌بیَته‌ مایه‌ى سوودمه‌ندییه‌كی زۆر و وه‌رگرتنی شاره‌زاییه‌كی باش، هه‌روه‌ها ئیَمه‌ وه‌ك لیَژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان ناوى به‌شیَك له‌ رۆژنامه‌نووسانمان داناوه‌ ئه‌وانى تر له‌لایه‌ن دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى داندراون " .

هه‌ژى گۆتنه‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگیَكه‌ دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى كه‌سایه‌تی وه‌رزشی نیَوده‌وڵه‌تی كورد و خاوه‌نی كۆمپانیاى پارسیان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆى خزمه‌ت و هاوكارییه‌كی زۆرى رۆژنامه‌نووسان و وه‌رزشوانانى هه‌ریَمی كوردستانى كردووه‌ .
Top