دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى 20 رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كوردستان دهنیَریته قهتهرِ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیَژنهى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی كوردستان رایگه‌یاند كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه 20 رۆژنامه‌نووسی ههریَمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى كه‌سایه‌تی نیَودهوڵهتی وه‌رزشی كورد بۆ ده‌چنه ولاَتى قهتهرِ .
دڵشاد ئه‌حمه‌د سكرتیَرى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان رایگه‌یاند " برِیاره 7ی ئه‌م مانگه 20 رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی ههریَمی كوردستان روو ده‌كه‌نه ولاَتى قهتهرِ به مه‌به‌ستی رووماڵكردنی هه‌واڵ و رووداوه‌كانى جامی تۆپی پیَی ولاَتانى ئاسیا " .
ئه‌حمه‌د گوتی " ته‌واوى ئه‌ركی شانده‌كه له‌سه‌ر خه‌رجی دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌ری كه‌سایه‌تی وه‌رزشی نیَودهوڵهتی كورد و خاوه‌نی كۆمپانیاى پارسیان دهبیَت كه به‌ر له چه‌ند مانگیَك له خولیَكی بههیَزكردنی رۆژنامه‌وانیدا بهڵیَنی دا كه 7 رۆژنامه‌نووسی ههریَمی كوردستان بنیَریَته ولاَتى قهتهرِ، بهلاَم بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی راگه‌یاندنی وه‌رزشی كوردی ژماره‌ی به‌شداریی بۆ 20 رۆژنامه‌نووس زیاد كرد " .
سكرتیَرى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه " له ماوه‌ى مانه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌كی شانده‌كه له ولاَتى میوانداریی جامی تۆپی پیَی ولاَتانى ئاسیاى 2011 دا رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان جگه له ئاماده‌بوونیان له یارییه‌كان و رووماڵكردنی هه‌واڵ و رووداوه‌كان سه‌ردانى باره‌گاى یهكیَتی تۆپی پیَی قهتهرِ و چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره و دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ده‌كه‌ن " .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه " جاری یه‌كه‌مه رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌و شیَوه فراوانه به‌شداریی ده‌كه‌ن له كیَبركیَیهكی ده‌ره‌وه‌دا كه برِوام وایه دهبیَته مایه‌ى سوودمهندییهكی زۆر و وه‌رگرتنی شاره‌زاییه‌كی باش، هه‌روه‌ها ئیَمه وه‌ك لیَژنهى رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان ناوى بهشیَك له رۆژنامه‌نووسانمان داناوه ئه‌وانى تر له‌لایه‌ن دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى داندراون " .
هه‌ژى گۆتنه ماوه‌ى چه‌ند مانگیَكه دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى كه‌سایه‌تی وه‌رزشی نیَودهوڵهتی كورد و خاوه‌نی كۆمپانیاى پارسیان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆى خزمه‌ت و هاوكارییه‌كی زۆرى رۆژنامه‌نووسان و وه‌رزشوانانى ههریَمی كوردستانى كردووه .