مه‌لا به‌ختیار:له رابردوودا له سه‌ر كیَشه سیاسیه‌كانى كورد له به‌غدا ململانیَى زۆرمان كرد،ئاماده‌ین له پیَناوى كیَشه‌كانى ئۆلۆمپی كوردستان پیَداگیرى و ململانیَى زیاتر بكه‌ین
سه‌ر له به‌یانى رۆژى هه‌ینى 7-1-2011 له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى هۆتیَل چوارچرا له شارى هه‌ولیَر،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى به‌ریَز (مه‌لا به‌ختیار )سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان و به‌ریَز (سامى سه‌عید) جیَگرى دووه‌مى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی عیَراق،له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كیَتیه وه‌رزشیه‌كانى كوردستان و نویَنه‌رانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان له لیژنه‌ى ئۆلۆمپی عیَراق و نویَنه‌ران له ناو یه‌كیَتیه وه‌رزشیه‌كانى عیَراق ئه‌نجامدرا،له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ریَز سامى سه‌عید كورته باسیَكى سه‌باره‌ت به كاروچالاكیه‌كانى نویَنه‌ره‌كانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان له به‌غدا كرد و روونكردنه‌وه‌ى پیَویستى سه‌باره‌ت به هه‌موو كیَشه و گیروگرفت و كه‌موكوریه‌كان خسته روو.
پاشان به‌ریَز مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان،ووته‌یه‌كى گرنگى پیَشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و تیایدا چه‌ند خالیَكى گرنگى باسكرد له‌وانه:
ده‌رباره‌ى كیَشه‌كانى هه‌ردوو لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان و عیَراق په‌یامیَكى پیَشه‌كه‌ش كرد و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و گیروگفتانه‌ى كه له نیَوان هه‌ردوو لا هه‌یه ، وتى له رابردوودا له سه‌ر كیَشه سیاسیه‌كانى كورد له به‌غدا ململانیَى زۆرمان كرد،ئاماده‌ین له پیَناوى كیَشه‌كانى ئۆلۆمپی كوردستان پیَداگیرى و ململانیَى زیاتر بكه‌ین
داواى له جیَگرى دووه‌مى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی عیَراقی كرد كه په‌یامى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان بگه‌یَنیَت به لیژنه‌ى ئۆلۆمپی عیَراق،وه هیواى ئه‌وه‌ى خواست ئه‌و كیَشانه‌ى دروست بوون له‌و ماوه‌یه‌دا كیَشه‌ى هونه‌رى بن،هیواى خواست له ئاینده‌یه‌كى نزیك سه‌رجه‌م كیَشه‌كان چاره‌سه‌ر بكریَت له نیَوان هه‌ردوو لا،
له به‌شیَكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان ده‌رباره‌ى چالاكى وه‌رزشى كچان دواواى له ئاماده‌بووان كرد كه هه‌وڵ بده‌ن گرنگییه‌كى تایبه‌ت به وه‌رزشى كچان بدریَت له كوردستان،چونكه ئه‌و زه‌مینه له باره‌ى له كوردستاندا هه‌یه بۆ وه‌رزشى كچان ،له عیَراقدا به‌و شیَوه‌یه‌ى كوردستان نیه.
سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانیَتی و چالاكییانه‌ى كه له كوردستان ئه‌نجام ده‌دریَت به ناوى عیَراقه‌وه،داواى له نویَنه‌ركانمان كه به شیَویه‌كى باشتر رۆڵ بده‌نه یه‌كیَتیه وه‌رزشیه‌كانى كوردستان و فه‌رامۆشیان نه‌كه‌ن و ئه‌و ئه‌ركه زیاتر له شانى ئه‌و نویَنه‌رانه‌یه كه له ناو یه‌كیَتیه وه‌رزشیه‌كانى عیَراقن.
هه‌روه‌ها راگه‌یاند:ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى له ماوه‌ى رابردوو به ده‌ستهیَنراوه زۆر كه‌مه،به‌لاَم ئه‌مانه هه‌لیَكه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ده‌ستكه‌وتى گه‌روه‌تر و باشتر به‌ده‌ستبهیَنین
به‌ریَز مه‌لا به‌ختیار داواى له نویَنه‌ره‌كانى به‌غدا كرد له كاتى چوونه ده‌ره‌وه‌ى وه‌فده‌كانى عیَراق هه‌وڵ بدریَت نویَنه‌ریَكى یه‌كیَتیه وه‌رزشیه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه به‌شدار بیَت
له كۆتایدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكى یه‌كیَتیه وه‌رزشیه‌كان و نویَنه‌ره‌كان چه‌ندین پرسیار و پیَشنیار خرانه روو و بیر و راى جیاواز ئاڵوگۆر كرا و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه وه‌لاَمى سه‌رجه‌م پرسیار و پیَشنیاره‌كان درایه‌وه.