خولى پله‌یه‌كى كوردستان: چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان

خولى پله‌یه‌كى كوردستان: چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان
زانا شوانى - چه‌مچه‌ماڵ
له‌دریَژه‌ى یاریَكانى خولى پله‌ یه‌كى كوردستاندا له‌هه‌فته‌ى دووه‌مدا و له‌یاریگاى خۆیدا یانه‌ى وه‌رزشى چه‌مچه‌ماڵ میوانداریََتى یانه‌ى وه‌رزشى ده‌ربه‌ندیخانى كرد . گیَمى یه‌كه‌مى یاریَكه‌ به‌بىَ گۆڵ كۆتایى هات له‌گیَمى دووه‌م دا له‌یارییه‌كى ئاست به‌رزدا جیاواز له‌گیَمى یه‌كه‌م یانه‌ى وه‌رزشى چه‌مچه‌ماڵ له‌خوله‌كى ( 53) دا یاریزانى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان تۆپه‌كه‌ى به‌ده‌ست گه‌رانده‌وه‌ و كارتى سورى وه‌رگرت له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه‌ دواتر لیَدانى سزا له‌ریَگاى یاریزان ( ئومیَد خالید ) جیَبه‌جیَكراو توانیتى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بكات به‌خاوه‌نى گۆڵى یه‌كه‌م . یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان هه‌وڵى تۆماركردنى گۆڵى دا به‌لاَم هه‌وڵه‌كان بىَ ئه‌نجام بوو. یاریَكه‌ به‌م ئه‌نجامه‌كۆتایى هات و یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ توانیتى سىَ خاڵى یارییه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ركرد . پاش ته‌وابوونى یاریَكه‌ یه‌كیَك له‌یاریزانانى یانه‌ى دربه‌ندیخان و كارمه‌ندى یاریگاى چه‌مچه‌ماڵ شه‌ریَك به‌ر پابوو دواتر له‌لایه‌ن هیَزى پۆلیسى چالاكىَ مه‌ده‌نییه‌كان و پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵ كۆنترۆڵى یاریَكه‌ كرا .
Top