بیَشیكتاش توركی 3 یاریزانی پورتوگالی پیَشكیَشی میدیاكان ده‌كات

بیَشیكتاش توركی 3 یاریزانی پورتوگالی پیَشكیَشی میدیاكان ده‌كات
له‌ توركییه‌وه‌: شیڤان شیَرزاد
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستانه‌ى گواستنه‌وه‌ى یاریزانانی تۆپی پیَ له‌ خووله‌ جیا جیاكانی ئه‌وروپا، یانه‌ى بیَشكتاشی توركی 3 یاریزانی به‌ناوبانگی هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگالی هیَنایه‌ ریزى یانه‌كه‌ى، (هوگۆ ئه‌لمیَداو، سیماو سابرۆسه‌، مانویَل فرناندۆس).
ئیَواره‌ى دویَنی دووشه‌ممه‌، (یڵدرم ده‌میر)ی سه‌رۆكی كاگیَرِی یانه‌ى بیَشیكتاشی توركی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا 3 یاریزانی به‌ناوبانگی پورتوگالی و جیهانی پیَشكیَش به‌ میدیاكان كرد، له‌وانه‌ (هوگۆ ئه‌لمیَداو، سیماو سابرۆسه‌، مانویَل فرناندۆس)، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌و یاریزانانه‌ له‌ خووله‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئیسپانی و پورتوگالی و ئینگلیزى یارییان كردووه‌، دواتر (یڵدرم ده‌میر)ی سه‌رۆكی كاگیَرِی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ وته‌یه‌كدا، سه‌باره‌ت به‌ هاتنی ئه‌و یاریزانانه‌ گوتی: گریَبه‌ستم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌و یاریزانانه‌ مۆركردووه‌ بۆ ماوه‌ى ته‌نها ساڵیَك، له‌ به‌رامبه‌ریشدا هیچ پاره‌یه‌ك نه‌دراوه‌ به‌و یاریزانه‌ ته‌نها له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ ریَككه‌وتین و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵیَم ئه‌مساڵ یانه‌كه‌مان ده‌توانیَ ركابه‌ری له‌گه‌ڵ به‌هیَزترین یانه‌كانی خوولی وڵاته‌كه‌مان بكات، ئه‌گه‌ر گه‌یشتین به‌ خوولی پاڵه‌وانیَتی ئه‌وروپاش ئه‌وا گریَبه‌ستیان له‌گه‌ڵ نویَ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وكات برِی پاره‌كه‌شیان دیارى ده‌كه‌ین، گه‌شبینم به‌ هاتنی ئه‌و یاریزانانه‌ پیَموایه‌ ده‌توانین سوو له‌ تواناكانیان وه‌رگرین و ببین به‌ تیپیَكی ئاگرى له‌ وه‌رزى ئه‌مساڵی خوولی وڵاته‌كه‌مان، پاشان هه‌ریه‌ك له‌و یاریزانانه‌ خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربرِی و ئه‌دریَسی فه‌رمی ئه‌و یانه‌یان پۆشی.
Top